ئەردۆغان ناڕاستەوخۆ بانگەشە بۆ ئاکەپە دەکات
04/05/2015 نوسەر: bzavpress

ئەردۆغان ناڕاستەوخۆ بانگەشە بۆ ئاکەپە دەکات

لە سەردانێکیدا ئەمڕۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ هەریەك لە  پارێزگای سێرت و مێردینی باکوری کوردستان .

سەردانەکانی ئەردۆغان بۆ شارەکانی باکوری کوردستان وەک ھەڵمەتێکی پێشوەختە بۆ ھەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی تورکیا لێکدەدرێتەوە کە بڕیارە مانگی حوزەیرانی ئایندە بەڕێوەبچێت.
ھەرچەندە بەپێی دەستوور دەبێت سەرۆک کۆمار بێلایەن بێت، بەڵام ئەردۆغان لەمیانی وتارەکانیدا بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بانگەشە بۆ ئاکەپە دەکات و ھێرش دەکاتە سەر پارتەکانی ئۆپۆزسیۆن.

رۆژی شەممەی رابردووش لەمیانی سەردانەکانیانیدا بۆ (ئامەد و ئێلیھـ)، سەرلەنوێ ئەردۆغان رەتیکردەوە کە لە تورکیادا پرسی کورد ھەبێت، ئەوەش ناڕەزایی کوردانی باکوری لێکەوتەوە.