ئیسلام بە بەزەی و دادگەری و زانست و ئاشتی بڵاوبوەتەوە
04/05/2015 نوسەر: bzavpress

ئیسلام بە بەزەی و دادگەری و زانست و ئاشتی بڵاوبوەتەوە


دێینە سەر ناوی ئەو ووڵاتانەی کە فتح ی ئیسلامیان نەگەیشتۆتێ و بوونتە موسڵمان :-
لەم باسەدا مێژوو دەخەینە ڕوو ، هەروەك ڕۆژهەڵاتناسی ئینگلنزی (تۆماس ئارڵۆند) لەکتێبەکەیدا (الدعوة الی الإسلام) دا هێناویەتی .
1. ووڵاتی شام : ئەو هۆزە مەسیحیانەی بونە موسڵمان بەئارەزووی خۆیان و ئازادانە ئەو بڕەیارەئام داوە، ئەو عەرەبە مەسیحیانەی ئێستا لەنێو کۆمەڵانی موسڵماناندان دەژین شایەتی ئەو لێبوردەیەن .
هەروەها دەڵێت ( خەڵکی مەسیحی حومس لەسوریا هاتنە لای ئەبو عوبەیدەی عامری کوڕی جەڕراح ، ئەو کاتەی موسڵمانان بڕیاریان دابوو لەباشور بەرەو یەرموك پاشەکشێ بکەن ، دەیانگووت ( ئەی موسڵمانان ، ئێوەمان لە ڕۆمەکان خۆشتر دەوێت ، ئەگەر چی ئەوان لەسەر ئایینەکەی ئێمەش بن ، ئێوە بەوەفاتر و بەبەزەیی ترن ، باشتریش بۆ سەرکردایەتیمان چونکە   ئەوان * ڕۆمەکان * دەمانچەوسێننەوە و ناهێڵن دروشمە ئاینییەکانیشمان بە ئازادی ئەنجام بدەین ) . 
2. میسر : سەرکەوتنی گەورەی عەرەبەکان _ ڕزگارکەرە موسڵمانەکان _ بەر لەهەموو شتێك دەگەڕێتەوە بۆ پێشوازی کردنی مەسیحیەکان ، کەلە فەرمانڕەوایی بیزەنتییەکان بێزاربو بون ، بەهۆی ئەو زوڵم و ستەمەی دەیانکرد و زانایانی ئایینیان ئازار دەدان .
یەکێك لەوێنەکانی ستەمی ڕۆمە بیزەنتیەکان بریتی بوو لەوەی کە ( قبتییەکانیان ئازار و ئەشکەنجە دەدان ، پاشان فڕێیان دەدانە نێو ڕوبار .
فەتحی ئیسلام چی بە پێشکەشی قیبتیەکانی میسر کرد ؟
1. ئازادی ئاینی بۆ دابین کردن هەر وەك تۆماس ئاڕنۆڵد دەڵێت ، ژیانێکی وای بۆ فەراهەم هێنان کەلەسەر ئازادی ئاینی دامەزرابوو ، لەکاتێکدا پێشتر ئەو ئازادییەیان نەبو . 
هەروەها دەڵێت هیچ بەڵگەیەك نیە ئەوە بسەلمێنێت کە گۆڕینی ئاینی پێشویان و موسڵمان بونیان بەهۆی چەوساندنەوە و زۆر لێکردن و  نەبونی لێبوردەیی بووە لەلایەن فەرمانڕەوا نوێکانەوە _ واتە : موسڵمانان تەنانەت هەندێ لەقیبتیەکان بەر لەوەی فەتحی ئیسلامی دەستپێبکات موسڵمان بو بون .
2. ڕزگاری کردن لەباج و سەرانەی زۆر و تەنیا دەیەکی ئەو باجەیان لێوەردەگرتن ، کە ڕۆمەکان وەریان دەگرت .

3. ئیسپانیا : لە ڕاستیدا سیاسەتی لێبوردەیی – کە ڕزگارکەرە موسڵمانەکان پەیڕەوییان دەکرد ، گەورەترین کاریگەری لەسەر ئاسانکردنی دەستگرتن بەسەر ئەو وڵاتانەدا هەبو .

کاریگەری ئیسلام لەسەر دەروونی ئەو مەسیحیە ئیسپانیانە بو بونە موسڵمان بەئەندازەیەك بوو ، کەبەو شارستانیەتە سەرسوڕهێنەرە سەرسامی کردن و بە شعر و فەلسەفە و هونەر دەستی بەسەر عەقڵ و خەیاڵیاندا گرت .
ژیار و شارستانییەتی ئیسلام لەهەموو بوارەکاندا – کە لەمێژوو وێنەی نەبو – هۆکاری بڵاوبوونەوەی ئیسلام بوون ، نەوەك شمشێر و هەروەك نەفام و نەیارانی دەیدەنە پاڵ ئیسلام .