مەلیک عەبدوڵڵا پشتیوانیکردنی کورد بە گرنگ وەسف دەکات
04/05/2015 نوسەر: bzavpress

مەلیک عەبدوڵڵا پشتیوانیکردنی کورد بە گرنگ وەسف دەکات

پاشای ئوردن باس لە چۆنێتی بەرەنگاربوونەوەی داعش دەکات و پشتیوانیکردنی کوردەکانیش لە رووی سەربازی و تەکنیکییەوە بە گرنگ وەسف دەکات .

مەلیک عەبدوڵڵا پاشای ئوردن , رایگەیاند:  لە رووی سەربازی و تەکنییکیەوە پێویستە چاودێری پەرەسەندنی ھێرشەکان لە ناوخۆی عێراق بکرێت , بەلام جارێکی دیکە کێشە سەرەکییەکە بریتییە لە چۆنێتی پشتیوانیکردنی کوردەکان بەشێوەیەکی دروست , کە ئەوە زۆر گرنگە , چۆن لەگەڵ لایەنە سوننەکاندا بگەینە دەرئەنجامێک , کە ھەست بکەن داھاتوویان ھەیە .