20/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
زنجیره باسی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌كردن له ئیسلامدا
(زنجیره‌ی یه‌كه‌م)
بنه‌ما په‌روه‌رده‌ییه‌كانی ڕوَژئاواو جیاوازی له‌گه‌ڵ بنه‌ماپه‌روه‌رده‌ییه‌كان له‌ئیسلامدا
هه‌موو موسوڵمانان‌و زانا به ئینسافه‌كانی ڕوَژئاوا له‌سه‌ر ئه‌وه كوَكن كه زوَربه‌ی زانسته سروشتییه‌كان به‌به‌شداری‌و كاریگه‌ری زانا موسوڵمانه‌كان دامه‌زراوه، ئه‌وه‌ی زیاتر لێ ی دڵنیان ئه‌وه‌یه كه‌زانستی په‌روه‌رده زانستێكه تایبه‌ته‌به ئیسلام‌و زاناموسوڵمانه‌كان وه‌كو ئیمامی غه‌زالی‌و ابن القیم وماوردی....هتد، كه هه‌وڵ‌و تێكوَشانێكی بێوچانیانداوه له‌م باره‌یه‌وه بوَیه په‌یڕه‌و پروَگرامی په‌روه‌رده له ئیسلامدا زوَر جیاوازه له‌گه‌ڵ هه‌موو په‌یڕه‌وو پروَگرامه په‌روه‌رده‌یی كوَن ونوێكان، چونكه هه‌موو لایه‌نه‌كانی ئاینی‌و دنیایی ژیانی مروَڤ ده‌گرێته‌وه.
بایه‌خێكی ته‌واو ده‌دات به‌لایه‌نه ده‌رونییه‌كانی مروَڤ ئه‌گه‌ر باس له‌بنه‌ماپه‌روه‌رده‌ییه‌كانی ڕوَژئاوابكه‌ین ده‌بینین هه‌ندێكیان ڕه‌گه‌كانیان ده‌گه‌رێته‌وه بوَ بوَچونه ڕوَمانییه كوَنه‌كان كه جه‌خت له‌سه‌ر په‌رستنی هێزو سێكس ده‌كات واته به‌ته‌نها گرنگی ده‌دات به لایه‌نی جه‌سته‌ی به‌ده‌ر له‌لایه‌نه‌كانی تر .یان ده‌گه‌رێته‌وه بوَ بنه‌ما یوَنانییه‌كان كه‌پابه‌نده به دورخستنه‌وه‌ی سروشی خوایی (وحی الهی) له‌جیاتی ئه‌وه پابه‌ند ده‌بێت به‌عقڵی مروَڤ, یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بوَ په‌روه‌رده‌ی مه‌سیحی كه‌ته‌نها بایه‌خ به‌لایه‌نی ڕوحی ده‌دات لایه‌نه‌كانی تر فه‌راموَش ده‌كات, یان هه‌ڵێنجراوی بزوتنه‌وه مادییه ئیلحادییه‌كانه كه له ئه‌نجامی ململانێ ی كڵێسه و گۆرانكاریه كۆمه‌لاَیه‌تی یه تازه‌گه‌ریه‌كان دروست بووه و هۆكاری هاتنه‌كایه‌ی زانسته‌مرۆیی یه‌كانه .
یان پابه‌نده به بنه‌ماكانی بیروباوه‌ڕی یه‌هودیه‌تی جیهانی كه‌له‌رێگای قۆڕغ كردنی گۆڕانكارییه سه‌رمایه‌داریه‌كان‌و فرسه‌ت هێنان‌و قواستنه‌وه‌ی هه‌لی ده‌سته‌وسانی پاشا‌و گه‌وره‌پیاوه‌كان‌و به‌كارهێنانی سه‌رمایه‌ی خۆی، واته یه‌هودیه‌تی جیهانی بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی ڕێبازی شارستانیه‌تی نوێی ڕۆژئاوا به‌له‌ناوبردنی مه‌سیحیه‌ت‌و به‌ده‌سه‌لاَت كردنی ئیلحادو وروژاندنی سێكس. به‌م شێوه‌یه‌كۆمه‌ڵگه‌یان به‌ره‌و ئیلحاد وسێكس په‌رستی بر دوه‌و تیۆره مروَییه‌كانی وه‌كو داریونزمی وفرۆیدی...هتد كردوه به‌ڕابه‌ری فیكری‌و زانستی كۆمه‌ڵگه‌ی ڕۆژئاوایی له‌ژێر دروشمی بریقه‌داری وه‌كو برایه‌تی‌و یه‌كسانی‌و دادپه‌روه‌ری‌و به‌زاراوه‌ی ڕازاوه‌و ڕه‌ونه‌قدار، له‌ڕێگه‌ی تاكه ڕاسته‌قینه‌ێك كه‌له‌شۆڕشی كرۆمۆیڵ تاوه‌كو شۆڕشی ئه‌مریكی‌و فه‌ڕه‌نسی‌و ڕوسی‌و توركی‌و ئیسپانی‌و شۆڕشه بچوكه‌كانی ئێره‌و ئه‌وێ سه‌رچاوه‌یان گرتوه وه‌هه‌ڵقولاَوی یه‌ك ڕێبازن‌و به‌پلانی یه‌هودیه‌تی جیهانی نه‌خشه‌یان بۆ كێشراوه، به‌لاَم په‌روه‌رده‌ی ئیسلام زۆرجیاوازه چونكه په‌یڕه‌و پرۆگرامێكی گشتی‌و كامڵه‌و هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیانی مرۆڤ ده‌گرێته‌وه(به‌تایبه‌تی سێ لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی(ڕوح‌و عه‌قڵ‌و جه‌سته) بێ فه‌رامۆش كردن و زه‌ق كردنی لایه‌نێك له‌سه‌رحیسابی لایه‌نه‌كانی تر، به‌لاَم تێۆره ڕۆژئاواییه‌كان هه‌ر هه‌موو له‌یه‌ك ده‌چن به‌وه‌ی یه‌ك سه‌رچاوه‌ی مه‌عریفی یان هه‌یه كه ئه‌ویش عه‌قڵی مرۆڤه‌و له‌یه‌ك ڕوانگه بۆگه‌ردوون‌و مرۆڤ ده‌ڕوانن كه مرۆڤ وعه‌قڵی مرۆڤ ده‌كاته سه‌نته‌ری گه‌ردون له‌جیاتی سروشی خوایی. له‌كاتێكدا عه‌قڵ ته‌نها هۆكارو ئه‌داتێكه بۆ خویندنه‌وه‌یه‌كی ڕاستی وه‌حی‌و تێڕوانینێكی دروست بۆ گه‌ردون‌و گه‌یشتن به به‌ندایه‌تی وتێ فكرینێكی ڕاست‌و دروست بۆ مانای یه‌كتاپه‌رستی، یه‌كێك له‌ماناكانی ئه‌وه‌یه كه‌عه‌قڵی مرۆڤ ده‌بێت بگاته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه‌به‌ته‌نهاخۆی ناتوانێت هیدایه‌ت وه‌رگرێت ژیانێكی ئاسوده دامه‌زرێنێت‌و به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بزانێت‌و حه‌ق‌و ناحه‌ق جیابكاته‌وه‌و خه‌یرو شه‌ڕ بزانێت‌و ته‌نهابه‌مل كه‌چ بونی عه‌قڵی نه‌بێت بۆ په‌یامی پێغه‌مبه‌ران، به‌ڵام بوَچونه ڕوَژ ئاواییه‌كان هه‌ر هه‌موویان دورن له‌م تێگه‌یشتن‌و تێڕوانینانه بوَیه ده‌بینین هه‌موو ڕێبازه په‌روه‌رده‌ییه‌كان كه‌موكورتن .گرنگترین رێبازه روَژ ئاواییه‌كان كه‌له‌م باره‌یه‌وه دواون ئه‌مانه‌ن:-
یه‌كه‌م : ڕێبازی میسالی(المذهب المثالی )
ئه‌م رێبازه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌فلاتونییه بڕوای به دوو جیهان هه‌یه جیهانێكی ماددی هه‌ست پێكراو‌و جیهانێكی میسالی نمونه‌یی بێ وێنه. ئه‌م تیوَره له‌سه‌ر بنچینه‌ی بایه‌خی ته‌واوه‌تی به‌لایه‌نی ڕوحی به‌ها باڵاكان(المپل العلیا) دروست بووه. كار ده‌كات بۆسه‌رخستنی به‌سه‌ر لایه‌نی ماددی جه‌سته‌یی، بێگومان ئه‌مه مانای فه‌رامۆشكردن‌و پشت گوێخستنی كێشه‌كانی مروَڤه له‌سه‌ر زه‌وی‌و له‌ئه‌رزی واقعدا, هوَكاره بوَ دروستبوونی نه‌گونجاندن و ململانێ له‌نێوان جه‌سته‌و ڕوَحدا. كه‌واته مروَڤ لێره‌دا له نێوان دوو جیهاندا ده‌ژێت، جێهانێكی ماددی گوَڕاو وجیهانێكی ڕوحی نه‌گوَر واته به‌هاباڵاكان. به‌م شێوه‌یه مروَڤ لای ئه‌مانه بریتییه له لایه‌نێكی ڕوحی به‌رزو لایه‌نێكی جه‌سته‌یی كه له‌ژێر كاریگه‌ری شه‌هه‌وات‌و هه‌واو ئاره‌زوودایه.هه‌ردوو لایه‌نه‌كه به‌پێ ی تێڕوانینی ئه‌مان ته‌ریبن وهه‌رگیز به‌یه‌كتر ناگه‌ن.ئه‌م رێبازه هوَكاربوو بوَ جیابوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئاینی له ده‌سه‌ڵاتی حكومڕانی‌و واقعیدا واته دروستبوونی دوو ده‌سه‌ڵات ڕووحی ناواقعی كه ده‌سه‌ڵاتی كه‌نیسه ده‌نوێنێت‌و ده‌سه‌ڵاتی زه‌مه‌نی كه حوكمی واقع ده‌كات به جودابوونه‌وه‌ی له ئایین.
دووه‌م: ڕێبازی سروشتی(المذهب الطبیعی)
به پێچه‌وانه‌ی رێبازی میسالییه، چونكه جه‌خت له‌سه‌ر جه‌سته‌و مادده ده‌كات ماهیه‌تی مروَڤ له‌لای ئه‌وان بریتییه له سوَز و مه‌یل‌و ئاره‌زووشه‌هه‌واته‌كان بایه‌خێكی ڕه‌های پێ ده‌دات‌و به‌ری بوَ به‌ڕه‌ڵا ده‌كات‌و بڕوای وایه كه‌په‌روه‌رده ڕاست ودروست نابێت ئه‌گه‌ر ئازادییه‌كی بێ سنور‌و ڕه‌ها نه‌درێت به منداڵان ئه‌و ئازادیه‌ش ده‌بێت ڕه‌نگ بداته‌وه له بواره‌كانی خوێندن‌و تێكه‌ڵاوی كوڕ‌و كچ و ڕێگادان به‌سه‌ماو مه‌له‌وانی‌و ڕووتبونه‌وه‌و باس كردنی سێكس به‌بێ هیچ په‌رده‌و شه‌رمێك، پێیان وایه ئه‌و گرفته سێكسیانه‌ی كه دروست ده‌بن هوَكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه باوان هه‌وڵده‌ده‌ن بنه‌ما ئاینی‌و ئه‌خلاقییه‌كان به‌سه‌ر منداڵه‌كانیاندا بسه‌پێنن. پێیان وایه په‌روه‌رده‌ی منداڵ له ته‌مه‌نی (5 بوَ 13) ساڵی ده‌بێت سلبی بێت واته به‌جێبهێڵرێت بوَ سروشت‌و هیچ رێنمایی‌و ئاموَژگارییه‌ك به منداڵان نه‌درێت له‌و ته‌مه‌نه‌دا.
سێیه‌م: ڕێبازی برگماتی(المذهب البراجماتی)
ئه‌م رێبازه له‌سه‌ر بنچینه‌ی پێشێلكردنی بنه‌ما ئه‌خلاقی‌و یاساییه‌كان بنیات نراوه ته‌نها بایه‌خ ده‌دات به ده‌ستكه‌وته ماددیه‌كانی مروَڤ، واته به‌رژه‌وه‌ندییه ماددیه‌كان، كه‌واته مه‌نفه‌عه‌ت‌و ده‌ستكه‌وته گوَڕاوه‌كان تاكه ڕاستین له‌لای ئه‌م رێبازه . به‌م جوَره رێبازی نه‌فعی هیچ ئاسه‌وارێكی ئه‌خلاقی‌و به‌های تێدا به‌دی ناكرێت، به‌ڵكو ته‌نها كاری ئه‌وه‌یه كوَمه‌ڵێك كه‌سی خوَپه‌رست‌و مادده په‌رست به‌رهه‌م بهێنێت ئه‌م گروپه كه‌سه هه‌موو هه‌وڵێكیان ته‌نها بوَ به‌ده‌ست هێنانی گه‌وره‌ترین به‌رژه‌وه‌ندی ماددییه ئه‌گه‌رچی له‌سه‌ر حیسابی به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سانی تریش بێت، به‌ڵام تێڕوانینی ئیسلام بوَپه‌روه‌رده ئه‌م هه‌موو شڵه‌ژان‌و نه‌فامی‌و نه‌زانینه‌ی ئه‌م رێبازانه‌ی تێپه‌راندووه چونكه له‌سه‌ر چاوه‌یه‌كی پته‌و و تێگه‌یشتنێكی به‌ر فراوان‌و ته‌واوو كامڵ ده‌رباره‌ی گه‌ردون مروَڤ و ژیان‌و كوَمه‌ڵگه‌وه له‌نگه‌ری گرتووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بوَ وه‌حی خالقی مروَڤ ئه‌و تاكه زاته‌ی كه حه‌قیقه‌ت‌و جه‌وهه‌ری مروَڤ ده‌ناسێت‌و هیچ لایه‌نێكی ناكاته قوربانی لایه‌نه‌كانی تر.
په‌روه‌رده له‌شارستانیه‌تی ئیسلامی دا له‌سه‌ربنچینه‌ی یه‌كتاپه‌رستی دروست بوه، به‌لاَم له‌شارستانیه‌تی ڕۆژئاوایی له‌سه‌ربنچینه‌ی ئیلحاد دروست بووه, نیزامی ته‌شریعی ئیسلام له‌سه‌ر وه‌حی خوایی دروست بووه، به‌لاَم له‌ڕۆژئاواپابه‌نده به‌عه‌قڵ و وه‌حیی مرۆیی بۆیه(قه‌واعیدی سلوكی) بنه‌ماكانی ره‌فتاری په‌روه‌رده‌یی له‌شێوازی ئیسلامی‌دا له‌سه‌رفیتره‌تی كه‌ونی جێبه‌جێ ده‌كرێت, به‌لاَم له‌شێوازی رژۆژئاوایدا دورده‌كه‌وێته‌وه له‌فیتره‌ت به‌ڵكو لێی یاخی ده‌بێت، سه‌رچاوه‌كانی تێڕوانینی ئیسلام قورئان‌و سونه‌ته، ئه‌م دووبنه‌ما گه‌وره‌یه شارستانییه‌تی ئیسلامیان بنیاتناوه بۆیه ته‌واوی‌و كامڵی له‌تێۆری مه‌عریفی ئیسلامی‌دا كاریگه‌ری زۆرگه‌وره‌و ڕونی هه‌بووه له بزوتنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی به‌رهه‌می زانایانی ئیسلام له‌هه‌موو سه‌رده‌مه‌كان، ئیسلام مه‌نهه‌ج‌و پرۆگرامێكی كامڵ‌و ته‌واوی هه‌یه بۆژیان وبۆ سیستمی فێركردن‌و پێكهاته‌كانی, چونكه هه‌موولایه‌نه‌كانی مرۆڤ ده‌گرێته خۆ ژیانی دونیا‌و ژیانی دوای مردن وه‌كویه‌ك به‌یه‌كسانی چاره‌سه‌ر ده‌كات بایه‌خ به‌مرۆڤ ده‌دات به هه‌موولایه‌نه‌كانی ژیانییه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌كه‌سانی تره‌وه ڕێك ده‌خات‌و بایه‌خ به‌هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌دات بێ جیاوازی، ئه‌مه‌ش كامڵی‌و هاوسه‌نگی له‌كه‌سایه‌تی دروست ده‌كات‌و به‌رده‌وام له‌و كاته‌وه‌ی كه مرۆڤ له‌سكی دایكێتی تاوه‌كو ژیان جێ ده‌هێڵێت ڕێنمایی ده‌كات‌و په‌روه‌رده‌ی ده‌كات، هه‌موو دامه‌زراوو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه كارده‌كه‌نه سه‌ر دروست كردنی كه‌سایه‌تی مرۆڤ و په‌روه‌رده‌كردنی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، هه‌ندێك مامۆستان‌و هه‌ندێك فێرخواز، ژیان هه‌مووی قوتابخانه‌یه بۆ مرۆڤی موسڵمان.
خیبره‌و زانستی ئیسلام له‌بواری په‌روه‌رده‌دا هه‌مه‌لایه‌نه‌و هه‌مه‌بابه‌ته له‌لایه‌كه‌وه چاره‌سه‌ری ده‌رونی پێشكه‌ش به‌تاكه‌كان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سانێكی ساڵح‌و چاكیان لێ دروست بێت له ڕێگه‌ی چاندنی تۆوی متمانه‌و بڕوابه‌خۆ بون‌و ئارامی‌و ئه‌مان‌و له‌سه‌رخۆیی‌و ئارامی ده‌روونی له‌مرۆڤدا به‌تایبه‌تی كاتێك په‌یمان‌و وه‌عدی پاداشتی چاك‌و لێبوردن وقبوڵ كردنی ته‌وبه‌و به‌هه‌شتی پێ ده‌دات، له‌م ڕێگه‌یه‌وه دایكان‌و باوكان‌و مامۆستایان ده‌توانن نه‌وه‌وێكان له‌كاریگه‌ری ترس‌و دڵه‌راوكێ‌و نائارامی‌و شڵه‌ژان‌و هه‌ست كرن به‌كه‌میكردن ڕزگاربكه‌ن‌و له‌هه‌ركارێك كه‌كه‌ساییه‌تیان بشكێنێ وتوشی هه‌ره‌سی ده‌رونیان بكات. فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلام له‌م مه‌یدانه‌دا جه‌خت له‌په‌روه‌رده‌ی مر‌وڤ ده‌كات به‌شێوه‌یه‌كی هاوسه‌نگی نێوان هه‌مولایه‌نه‌كانی ده‌رونی ئاكارو و ره‌فتار (هه‌ڵسه‌كه‌وت) ده‌كات ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری زۆربه‌هێزی هه‌یه‌له هاوسه‌نگ بوونی كه‌سایه‌تی(استقرار شخصیه) سه‌لامه‌تی له نه‌خۆشی یه‌ده‌رونیه‌كان‌و گرێ كۆمه‌لاَیه‌تی‌و حاڵه‌ته ده‌مارگیری یه‌ترسناكه‌كان و حاڵه‌ته‌كانی دڵه‌ڕاوكێ‌و ترس كه ده‌بنه‌مایه‌ی دروست بوونی ڕه‌فتاری شه‌ڕانگێزی (السلوك العدوانی)و دروست بوونی كۆمه‌ڵێك تاكی تاوان كارووخراپه‌كار له‌كۆمه‌ڵگه‌دا, له‌لایه‌كی تره‌وه مرۆڤ له‌سه‌ر ئه‌وه ڕاده‌هێنێ كه‌به‌هاونرخی تاكه‌كان په‌یوه‌سته به‌ئاستی ناسینیان بۆ (الله) سبحانه وتعالی وه‌لێپرسینه‌وه‌ی خوای گه‌وره به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌قڵ‌و تێفیكرینی كه‌سه‌كانه.
له‌لایه‌كی تره‌وه جه‌خت له‌وه ده‌كات كه‌مرۆڤ ده‌توانێت به‌ئه‌ندازه‌ی ڕه‌وشت‌و ئه‌ده‌ب‌و كرده‌وه‌ی چاكی خۆی به‌خته‌وه‌ربێت‌و نابه‌خته‌وه‌ری مرۆڤیش په‌یوه‌سته به‌خراپی ڕه‌وشت‌و دڵڕه‌قی‌وخراپ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ریدا .كه‌وابوو په‌یوه‌ندی به‌هێز هه‌یه له‌نێوان ناخی مرۆڤ و به‌خته‌وه‌ری‌و نابه‌خته‌وه‌ری مرۆڤ دا له‌لایه‌نی چواره‌مه‌وه ئیسلام هانی موسڵمانان ده‌دات كه‌په‌یوه‌ندییه كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كانیان توندوتۆڵ بكه‌ن، كۆمه‌ڵێك شێواز‌و ئادابی بۆدیاری كردون كه‌ده‌بنه ماییه‌ئولفه‌ت‌و خۆشه‌ویستی‌و به‌زه‌یی‌و ڕحمه‌ت له‌نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی‌دا وه‌كو ئادابه‌كانی سلاَوكردن‌و ته‌وقه‌كردن‌و سه‌ردانی كردنی یه‌كتری وسه‌ردانی كردنی نه‌خۆش‌و پیرۆزبایی كردن له‌یه‌كتری له‌جه‌ژن وبۆنه ئاینی‌و كۆمه‌لاَیه‌تییه‌كاندا, بایه‌خدان به‌دراوسێ‌و دڵ نه‌وایی كردن له‌لێ قه‌وماوان‌و به‌ژداری كردنی له‌پرسه‌كان و..هتد.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئیسلام جه‌خت له‌به‌جێ هێنان‌و جێبه‌جێ كردنی داواكارییه جه‌سته‌ییه‌كانی مرۆڤ ده‌كات له شه‌هه‌وات وئاره‌زوه‌كانی وه‌كو سێكس‌و خواردن‌و خواردنه‌وه‌و ئیسراحه‌ت‌و خه‌و‌و یاری‌و گه‌مه‌و وه‌رزش‌و هاوسه‌رگیری، به‌لاَم ئه‌م جێ به‌جێ كردنانه ده‌بێت له‌ڕێگه‌ی شه‌رعی‌و سنوره‌كانی خوای گه‌وره دابێت وه‌كو له(صحیح) دا هاتوه{ان لربك علیك حقاوان لبدنك علیك حقاوان لاهلك علیك حقا}كه‌واته: جه‌سته‌ی موسڵمان‌و ماڵ‌و منداڵی مافیان به‌سه‌رییه‌وه هه‌یه بۆ یه‌خوای گه‌وره هانی موسڵمان ده‌دات كه‌مافی ماڵ‌و منداڵی بدات له‌بژێوی‌و نان په‌یداكردندا وه‌كو له به‌شێك له‌فه‌مووه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) داهاتوه ئه‌و دیناره باشترین دیناره كه‌بۆماڵ‌و منداڵه‌كه‌تی خه‌رج ده‌كه‌یت هه‌روه‌ها هانی گه‌نجان ده‌دات بۆ ژن هێنان بۆئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی حه‌لاَڵه‌وه شه‌هه‌واتی خۆیان دابین بكه‌ن بۆیه پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم)ده‌فه‌رموێت:" (یامعشر الشباب من استگاع منكم البا‌وه فلیتزوج) هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت (لارهبانیه فی اڵاسلام) واته:" ڕه‌هبانیه‌ت‌و ته‌رك كردنی دونیا نیه له‌ئیسلامدا بۆیه ده‌فه‌رموێت هه‌ركه‌س ژن نه‌هێنێت له‌من نییه(فمن رغب عن سنتی فلیس منی) دوا وته‌مان له‌باره‌ی ئه‌م بابه‌ته ئه‌وه‌یه كه‌گه‌یشتن به‌وڕاستیه‌ی بنیاتنانی په‌روه‌رده‌ی نوێ كه‌له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئیلحادوعه‌لمانیه‌ت دامه‌زراوه بوَته هوَكاری فاسدكردنی خودی په‌روه‌رده كه ئه‌مه‌ش به‌دروست بونی كوَمه‌ڵگه‌یه‌كی فاسدوشێواو كوَتایی هاتوه، په‌روه‌رده هه‌رگیز چاك‌و چاك ساز نابێ مه‌گه‌ر له‌چوارچێوه‌ی ئه‌نجامدانی به‌ندایه‌تی بێت بۆ(خوای گه‌وره)، به‌ڵام په‌روه‌رده‌ی نه‌فعی‌و به‌رژه‌وه‌ندكار كه‌كوَمه‌ڵگه‌ی ڕوَژئاوای له‌سه‌ربنیات نراوه ته‌نهاسه‌رلێشێواوی به‌سه‌رخه‌ڵكی هێناوه له‌تێگه‌یشتن له‌مانای خێر‌و چاكه‌و حه‌ق، هه‌روه‌هاپه‌یوه‌ندی نێوان په‌روه‌رده‌ی ڕوَژئاوایی‌و فه‌لسه‌فه‌و زانسته ده‌رونیه‌كان له‌لایه‌كی تره‌وه توشی خه‌له‌ل‌و په‌ككه‌وتن‌و ناڕێكی وشڵه‌ژانی كردوه، جیاكردنه‌وه‌ی دین له‌په‌روه‌رده بنچینه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بنچینه‌كانی په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵوه‌شاندوه ئه‌ویش بنچینه‌ی فێركردنه به‌پێشه‌وا(التعلیم بالقدوه).
له‌كۆتایدا ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌په‌روه‌رده‌ی ڕوَژئاوایی نه‌یتوانی مروَڤێكی ڕاست‌و ته‌ندروست پێبگه‌ێنێت ئه‌گینا ئه‌م هه‌مو شه‌ڕو له‌ناوچون‌و خوَپه‌رستی‌و خوَكوشتن‌و نه‌خوَشیه ده‌رونیه ترسناكانه‌و له‌پاڵیانه‌خوَشیه جه‌سته‌ییه‌بێ چاره‌سه‌ره‌كان وه‌كو(ئایدز) كه‌مروَڤی ڕوَژئاوایی پێوه‌ی ده‌ناڵێنن له‌چییه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه؟ ئه‌م شارستانییه‌ته چی به‌منداڵ پێشكه‌ش كرد له‌كاتێكدا كه‌داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی منداڵ ده‌كات به‌تایبه‌تی منداڵی شه‌رعی‌و زیادكردنی ژماره‌ی منداڵه‌ناشه‌رعیه‌كان، ئه‌م شارستانیه‌ته بایه‌خی دابه‌پێویستیه ماددیه‌كانی منداڵان وه‌كوجل‌و به‌رگ‌و كه‌لوپه‌لی یاری و..هتد به‌رامبه‌ر به‌وه بێبه‌شی كردن له‌خوَشه‌ویستی‌و سوَزو میهر‌و باوه‌شی دایك‌و باوك له‌چوارچێوه‌ی خێزانێكی دروست‌و به‌خته‌وه‌ر، له‌كاتێكدائه‌م شارستانیه‌ته دونیایه‌كی شێواوی به‌منداڵان به‌خشی وه‌ڕێگری لێ‌كردن كه‌بیر له‌ئاخیره‌ت‌و نعمه‌ته‌كانی بكه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه‌كان:
• حقوق الانسان في ضوء الكتاب والسنه .يسري السيدمحمد
• من المنظومة الغربية الى المنظومة الأسلامية.د.محسن عبدالحميد
• نموذج التميزبين التربية الأسلاميةوالغربية.د.ليلى البيومي.محاضرة من الانترنت