04/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم باس لە ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەی بارزانی و ئۆباما دەکات
ئومێد سه‌باح، وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت كه مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌مریكا چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگ له‌گه‌ڵ باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ئه‌مریكا باس ده‌كات له سه‌رو هه‌مویانه‌وه جه‌نگی دژ به داعش و پرۆسه‌ی ئازادكردنی موسڵ و مه‌شق و پڕچه‌ككردنی پێشمه‌رگه.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردووە كه بانگێشتكردنی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ ئه‌مریكا چه‌ند مانێگێكه به‌رنامه‌ی بۆ دانراوه‌و وتیشی: هیچ په‌یوه‌ندیه‌ك له‌نێوان ئه‌و سه‌ردانه‌ی بارزانی و بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مدواییه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مریكادا نییه.
راشیگه‌یاندووه كه بڕیاره‌كه‌ی كۆنگرێس بۆ پڕچه‌ككردنی پێشمه‌رگه و عه‌شایه‌ره سوننه‌كان دوای ئه‌وه دێت كه حكومه‌تی ناوه‌ندی چه‌ند ساڵێكه ده‌ستی ده‌ستی به پڕچه‌ككردنی هێزی پێشمه‌رگه ده‌كات ، وتیشی: ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا بگه‌ڕێته‌وه بۆ حكومه‌تی فیدراڵی له‌بڕیاره‌كه‌ی بۆ پڕچه‌ككردنی پێشمه‌رگه‌و عه‌شاره‌یه سوننه‌كان ئه‌وا تێكچوونێك له رووبه‌روونه‌وه‌ی رێكخراوه چه‌كدارییه‌كان رووده‌دات، بۆیه هیچ زیانێك له پرَچه‌ككردن به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆدا نییه.