04/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
سه‌رۆكی فراكسیۆنه ئیسلامییه‌كانی كوردستان له‌به‌ر مه‌شروب ئێواره‌خوانێك جێده‌هێڵن
سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌كگرتووی ئیسلامی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌به‌ر بوونی مه‌شروب میوانداریهكی له‌تیف ڕه‌شید به‌جێ ده‌هێڵن.
ڕۆژی یه‌ك شه‌مه 3-5-2015 د.له‌تیف ڕه‌شید به‌نیازی ئێواره خوانێك فراكسیۆنهكانە كوردییه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق بانگهێشت ده‌كات بۆ ماڵه‌كه‌ی خۆی .
له‌و ئێواره خوانییهدا زۆربه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانه كورده‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بانگهێشت ده‌كرێن بۆ ئه‌و میوانییه كە زۆرینه‌یان له فراكسیۆنی (یه‌كێتی، گۆڕان ، پارتی) بوون، بهلاَم له فراكسیۆنه‌كانی یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵی ئیسلامی ته‌نها ( ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید و د.موسه‌نا ئه‌مین) سه‌رۆكی ئه‌و دوو فراكسیۆنه ئیسلامییه میوان بوون.
بەپێی زانیاریەكان له میواندارییه‌كه‌دا بەهۆی بونی مه‌شروب له‌سه‌ر سفره‌ی خوانه‌كه سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو ژووری میواندارییه‌كه به‌جێ ده‌هێڵن.
هه‌رچه‌نده د.لەتیف ڕه‌شید داوایان لێدەكات بمێننەوە بەڵام ئەوان ده‌ڵێن ده‌بێت ئه‌و مهشروبانه لابرێت و ئه‌ویش ڕه‌تی ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت ئازادن ده‌توانن نه‌یخۆن، ئه‌وانیش ده‌ڵێن "چۆن ئازادین نه‌یخۆین ،ئازادیشین میواندارییه‌كه به‌جێ بهێڵین" ، بۆیە بۆ میواندارییه‌كه به‌جێ ده‌هێڵن و په‌رله‌مانتاره‌كانی تر لهمیواندارییهكه ده‌مێننه‌وه.