له هه‌ر یه‌ك له پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی ، كارمه‌ندانی عه‌ره‌ب له ئۆفیسه‌كانی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق كه ئاواره‌ی هه‌رێمی كوردستان بوون ، له ئۆفیسه‌كانی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌وام ده‌كه‌ن . وه به‌پێی بڕیاری كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ، هه‌ر پارێزگایه‌ك 60 كارمه‌ندی عه‌ره‌بی بۆ دابین كراوه .
دوای ئه‌وه‌ی كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2014/4/30 به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌زموونی پڕۆسه‌ی بایۆمه‌تری (تۆماری هاولاَتیان) ئه‌نجام درا بۆ سه‌رله‌نوێ تۆمار كردنه‌وه‌ی هاولاَتیانی سه‌رتاسه‌ری عێراق بۆ به‌ره‌وپێش بردنی كاره‌كانی كۆمیسیۆنی بالاَی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و نه‌مانی ته‌زویر و ساخته‌كاری ، كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كارمه‌ندی تایبه‌ت و ئامێری تایبه‌ت به پڕۆسه‌یه دابین كرا . بهلاَم دوای ته‌واو بوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 30ی 4 ساڵی ڕابردوو ، گریبَهستهكانیان كۆتایی و هات و چاوه‌ڕوان ده‌كرا كه له‌دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م گرێبه‌سته‌كانیان نوێ بكرێته‌وه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و پڕۆسه‌یه ، بهلاَم له‌به‌ر هاتنه پێشی ناله‌باری بارودۆخی ئه‌منی و دارایی ، ته‌نها له چه‌ند پارێزگایه‌كی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق ده‌ستی پێ كرد و پاشان سه‌رجه‌م پارێزگاكانی دیكه‌ش ده‌ستیان به ده‌وام كرده‌وه جگه له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نبار و موسڵ له به‌ر بوونی بارودۆخی نائه‌منی به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه .
له ئێستادا له هه‌ر یه‌ك له پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی بنكه‌كانی ده‌نگدان كراونه‌ته‌وه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی بایۆمه‌تری ، بهلاَم ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانییه كه به‌پێی بڕیارێكی كۆمیسیۆنی بالاَی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كارمه‌ند بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و پڕۆسه‌یه پێك دێن له كارمه‌ندی هه‌میشه‌یی ئۆفیسه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی كه ڕیژه‌یه‌كی كه‌من و هه‌روه‌ها كارمه‌نده عه‌ره‌به ئاواره‌كانی پارێزگاكانی
ئه‌نبار و موسڵ و تكریت
كه له‌سه‌ر میلاكی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقن . وه بۆ هه‌ر پارێزگایه‌ك 60 كارمه‌ندی عه‌ره‌ب دابین كراوه .
ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی لای كارمه‌نده گرێبه‌سته‌كانی هه‌رێمی كوردستان دروست كردووه ، كه له‌بری ئه‌وه‌ی ئه‌وان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان كه هه‌ندێكیان شمولی ڕه‌سمی بوون ده‌كه‌ن و ئه‌وانه‌ی تریش كه به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست پێشتر ده‌وامیان كردووه .
له هه‌رێمی كوردستان چه‌نیدن هه‌زار ته‌خه‌روجی دانه‌مه‌زراو كه پێشتر له كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست ده‌وامیان ده‌كرد له ئێستادا زۆربه‌یان بێ كارن و چاوه‌ڕێن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ده‌وامه‌كانیان بهلاَم له‌بری ئه‌وان كارمه‌ندی عه‌ره‌ب كه ئاواره‌ی هه‌رێمی كوردستان بوون له شوێنی ئه‌وان داده‌نرێن و كاره‌كانیان ڕاده‌په‌ڕێنن .
ئه‌و كارمه‌ندانه پێیان وایه كه دهسهلاَتدارانی هه‌رێمی كوردستان كه‌مته‌رخه‌من له ئاست مافه‌كانی تاكی كورد و هه‌رچه‌نده له حكومه‌تی به‌غداد چه‌ندین پۆست و پله‌ی گرنگیان به‌ده‌سته‌وه‌یه و ته‌نانه‌ت له خودی مكتب وه‌ته‌نی كۆمیسیۆنی بالاَی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق . كه نه‌یانتوانیوه ئه‌و مافانه‌ی كه تایبه‌ته‌ن به تاكی كورد بیهێننه دی له‌بری ئه‌وه كارمه‌ندی عه‌ره‌ب و ئاواره له‌شوێنی ئه‌وان داده‌نێن .
له ئێستادا ناوه‌نده‌كانی سه‌ر به ئۆفیسی پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی كراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی بایۆمه‌تری كه به‌شێوه‌ی تیمی گه‌ڕۆك سه‌ردانی فه‌رمانگه حكومییه‌كان ده‌كه‌ن بۆ تۆمار كردنی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه ، كه ئیشه‌كان كارمه‌ندانی دامه‌زراو له ئۆفیسه‌كان و له‌گه‌ڵ كارمه‌نده عه‌ره‌به ئاواره‌كانی سه‌ر به ئوفیسهكانی پارێزگاكانی ئه‌نبار و موسڵ و تكریت و .... .