04/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
هه‌ڵه‌بجه ئامێزی بۆ كچه وون بوویه‌كی تری كاره‌ساتی كیمیابارنی 16/3/ ده‌كاته‌وه
دوای 27 ساڵ كچه وون بوویه‌كی تری هه‌ڵه‌بجه‌یی بۆ دۆزینه‌وه‌ی كه‌سوكاری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه .
“مەریەم باردوچیان”، ئەو كچە هەڵەبجەیییەیە كە لە كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ زێدی باوپاپیرانی خۆی . و بزاڤ پرێسی ڕاگەیاند: من ناوم مەریەمی بارودچیانە و تەمەنم 27 ساڵە، و له‌دوای كاره‌ستای كیمیابارنی هه‌ڵه‌بجه كه له ئێران له‌دایك بووه و له‌و كاته‌شدا خێزانێكی ئێرانی ده‌یگرنه ئه‌ستۆ كه به‌م جۆره بووه ، لە كاتی خۆی خێزانێك لە ئێران كوڕ و كچێكیان هەبووە، دوای ئەوەی كچەكەیان مردووە، هاتوونەتە دایەنگە و لەوێ بە منداڵی كە تەمەنم نزیكەی 9 مانگ بووە، بردوومیانەتە لای خۆیان و بە خێویان كردووم ، له‌گه‌ڵ گه‌وره بوونم و گه‌یشتنم به ته‌مه‌نی نزیكه‌ی 25 ساڵ ، پێیان ڕلگه‌یاندم كە منداڵی ئەوان نیم .
مەریەم، ئه‌وه‌شی ووت : پاش مردنی باوكی واته (ئه‌و پیاوه ئێرانییه‌ی كه به‌خێوی كردووه) ماوەی 6 ساڵە كۆچی دوایی كردووە و دوای مردنیشی، راستییه‌كانم بۆ ده‌ركه‌وت چونكه ، داوام لێكرا بە شوێن كەس و كارمدا بگەڕێم و پێیان ووتم : تۆ كچی ئێمە نیت و هەڵەبجەییت، بۆیە لەو كاتەوە هەتا ئێستە، بە پەرۆشبووم بۆ دۆزینەوەی كەسوكارم.
مریه‌م نزیكه‌ی ساڵێكه پەیوەندیی بە كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجەوە كردووە و باسی به‌سه‌رهاتی خۆی بۆ كردوون، هەروەها ماوەی 2 مانگیشە هاتووەتە شاری (كامێران)ی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، تاوەكو لە هەڵەبجەوە نزیك بێت. ووتیشی : یەكشەممە 2015-05-03، هەرچەندە لە ئێران ئیش و كارم هەبوو، بەڵام هاتمە هەڵەبجە و هیوادارم بە كەسوكاری خۆم شاد ببمەوە.
لوقمان عەبدولقادر ، سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیارانی هەڵەبجە ڕاگەیاند، مەریەم لە سەر مه‌سروفاتی خۆی لە ئێران‌دا، پشكنینی (DNA)ی كردووە و ئێستە لەگەڵ خۆیدا هێناوییه‌تییه‌وه . ئەوەشی ئاشكرا كرد كە دووشەممە 4/5/2015، ئەنجامی پشكنینەكان بۆ شاری سلێمانی دەبەن و لەگەڵ چەند پشكنینێكی دیكەدا بەراوردی دەكەن، تاوەكو ده‌ربكه‌وێت منداڵی كام لەو خێزانە هەڵەبجەیییانەیە كە بە شوێن منداڵەكانیاندا دەگەڕێن. له ئێستادا 63 منداڵی هەڵەبجە لە كیمیاباران كردنی شارەكەدا ونبوون و بەو كچەشەوە، تائێستە 7 منداڵی هەڵەبجەیی دۆزراونەتەوە.