فراكسیۆنە كوردییەكانی كوردستان لەبەغدا هاوپەیمانی كوردستانیان پێكهێنا
03/05/2015 نوسەر: bzavpress

فراكسیۆنە كوردییەكانی كوردستان لەبەغدا هاوپەیمانی كوردستانیان پێكهێنا

ئێوارەی ئەمڕۆ لە میانەی كۆبونەوەی هەر پێنج فراكسیۆنە كوردستانیەكەی بەغدا ڕێكەوتن كرا لە سەر پێكهێنانی هاوپەیمانی هێزە كوردستانیەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

لەدوای كۆبوونەوەكە موسەنا ئەمین سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لەپەرلەمای عێراق رایگەیاند لەكۆبوونەوەكەدا هەموو فراكسیۆنەكان هاورابووین لەپێكهێنانی هاوپەیمانی كوردی لەبەغداو خۆشبەختانە لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆشدا ئەو بڕیارەماندا.
 
موسەنا ئەمین، وتیشی: كۆبوونەوە بۆ پرسی پێكهێنانی فراكسیۆنەكە بەردەوامی دەبێت‌و لەكۆبوونەوەی داهاتووشدا پەیڕەوی ناوخۆی فراكسیۆنەكە دادەڕێژرێت.
 
كورد بەپێنج لیستی جیا (پارتی دیموكراتی كوردستان‌و یەكێتی نیشنمانی كوردستان‌و بزووتنەوەی گۆڕان‌و یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانۆ كۆمەڵی ئیسلامی) بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی كرد لەساڵی 2014و توانیان بەكورسی كۆتاوە 64 كورسی بەدەستبهێنن.
 
بەپێی زانیارییەكان تائێستا سەرۆكی فراكسیۆنی كوردی لەبەغدا دیارنەكراوەو بڕیارە لەكۆبوونەوەی داهاتوو ئەو پرسەش یەكلابكرێتەوە