هه‌رێم توانای له‌خۆگرتنی كوردانی رۆژئاوای نه‌ما
20/08/2013 نوسەر: bzavpress

هه‌رێم توانای له‌خۆگرتنی كوردانی رۆژئاوای نه‌ما

هه‌رێمی كوردستان توانای له‌خۆگرتنی ئاواره‌كانی رۆژئاوای نه‌ماو په‌رله‌مانتارێكیش داوای هاوكاری له‌حكومه‌تی ناوه‌ندی ده‌كات.
به‌هۆی هاتنی به‌لێشاوی ئاواره‌كانی كوردستانی رۆژئاوا بۆ هه‌رێم، به‌رپرسانی كورد زۆریان بۆ هاتووه‌و رایده‌گه‌یه‌نن كه‌ هه‌رێم توانای له‌خۆگرتنی ئاواره‌كانی نییه‌.
له‌مباره‌وه‌ موحسین سه‌عدون ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی رایگه‌یاند كه‌ هه‌رێم توانای نییه‌ ئه‌و هه‌موو ژماره‌ زۆره‌ له‌خۆبگرێت، بۆیه‌ پێویسته‌ حكومه‌تی ناوه‌ندی هاوكاری هه‌رێم بكات.
ناوبراو راشیگه‌یاند كه‌ داواكارین له‌ناوه‌ند پێداویستی بۆ ئاواره‌كان دابینبكات و ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌رێم كه‌مبكاته‌وه‌.
د.ع