عەبادی: هاوکاری راستەوخۆی هێزەکانی  پێشمەرگەو سونەکان ڕەت دەکاتەوە لەلایەن ئەمریکاوە
03/05/2015 نوسەر: bzavpress

عەبادی: هاوکاری راستەوخۆی هێزەکانی پێشمەرگەو سونەکان ڕەت دەکاتەوە لەلایەن ئەمریکاوە

 سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند: ئەو پرۆژە یاسایەی لیژنەی ھێزە چەکدارەکانی کۆنگرێسی ئەمریکا رەتدەکەنەوە کە رێ دەدات بەوەی حکومەتی ئەمریکا راستەوخۆ چەک بە ھێزی پێشمەرگەو سوننەکان بدات.

 لەمیانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا کە بەتایبەتی پرسی پاراستنی یەکێتی خاک و دەستوەرنەدان لەکاروباری ناوخۆی عێراقی تێدا باسکراوە، عەبادی بە جۆو بایدن جێگری سەرۆکی ئەمریکای رایگەیاندووە، عێراق ھەر پێشنیاز و پرۆژە یاسایەک رەتدەکاتەوە کە ببێتە ھۆی لاوازکردنی یەکێتی خاک و پێشلێکردنی سەروەرییەکەی.

لەبەرامبەردا بایدن پابەندبوونی ئەمریکای بە رێککەوتننامەی چوارچێوەی ستراتیژی بۆ پاراستنی یەکێتی خاکی عێراقێکی ئیتیحادی و دیموکراتیی دووپاتکردۆتەوە.
جەختیشیکردۆتەوە لەوەی ھاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکاش بۆ عێراق لەسەر داواو لەرێگەی حکومەتی عێراقەوە دەبن و ئەوەشی راگەیاندووە کە دەبێت ھێزە چەکدارەکان لەژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتدا بکەن.