کاتی سەردانەکەی بارزانی بۆ ئەمریکا ئاشکرا کرا
01/05/2015 نوسەر: bzavpress

کاتی سەردانەکەی بارزانی بۆ ئەمریکا ئاشکرا کرا


ماریا هارف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسی رایگەیاند "بریارە رۆژی یەكشەمە بارزانی سەردانی ئەمریكا بكات و سەردانەكەشی بە مەبەستی تاوتوێكردنی بارودۆخی ناوچەكەیە، بەتایبەتی شەڕی داعش لەعێراق".

ماریا هارف ئاماژەی بەوەشكردووە " مەسعود بارزانی لەلایەن ئۆباماوە پێشوازی لێدەكرێت و جگە لەكۆبوونەوە لەگەڵ باراك ئۆباماش ، لەگەڵ گەورە بەرپرسانی تری ئەمریكا كۆدەبێتەوەو وردەكاری شەڕەكانی داعش تاوتوێدەكەن.

ئەم سەردانەی بارزانی بۆ ئەمریكا لەكاتێكدایە، ناوەڕاستی مانگی رابردوو حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی ئەمریكا كردو بۆ هەمان مەبەست لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە كۆبووەوە.