30/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
هه‌ڵمه‌تی کتێب خوێندنه‌وه و هۆشیاری خانمان له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه چوو
ده‌سته‌ی خانمانی هه‌ڵه‌بجه هه‌ستا به ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌تی کتێب خوێندنه‌وه و هۆشیاری خانمان له پێناو خزمه‌تکردنی کۆمه‌ڵگه و به ئامانجی زیاتر ڕۆشنبیرکردنی خانمان هه‌ستا به هه‌ڵمه‌تێکی کتێب خوێندنه‌وه و گه‌یاندنی هۆشیاری .. تا له‌م ڕێگه‌یه‌وه بتوانن هانی خانمان بده‌ن بۆ گه‌ڕان به‌دوای زانیاری و خۆپه‌روه‌رده‌کردن له بواره جیاجیاکانی ژیاندا و سوود وه‌رگرتن له نوسراو و بلاو کراوه‌کان بۆ باشتر ڕێکخستنی ژیانی رۆژانه‌ی تاک و خێزان .
حوسنا مه‌حمود ئه‌ندامی ده‌سته‌ی خانمانی هه‌ڵه‌بجه سه‌رپه‌رشتیاری پێشانگای وێنه‌كه به بزاڤ پرێسی ڕاگه‌یاند : من وه‌كو ئه‌ندامی ده‌سته‌كه پێشنیاری كردنه‌وه‌ی پێشانگاكه‌م دا و توانیمان به‌هاوكاری یه‌كتر كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی مانابه‌خش به‌م بۆنه‌یه‌وه چاپ بكه‌ین و له پێشانگایه‌ك بیانخه‌ینه‌ڕوو بۆ هاولاَتیانی شاره‌كه .
له‌درێژه‌ی قسه‌كانی ووتی : ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌مان به‌رده‌وامده‌بێت له‌لایه‌ن ده‌سته‌که‌مانه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کاندا ، به‌م ڕیکارانه‌ی خواره‌وه : 1- ده‌ستپێکی هه‌ڵمه‌ته‌که‌مان کردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌کی کاریکاتێری وه‌رگیراوه له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له‌سه‌ر گرنگی کتێب و نوسراوه‌کان و کاریگه‌ری له ژیانی رۆژانه‌دا
2- دیاری کردنی بابه‌تی تایبه‌ت بۆ مندالان له باخچه‌و قوتابخانه‌و شوێنه گشتیه‌کان ، بۆ ئه‌مه‌ش پێویستمان به هاوکاری ته‌واوی لایه‌نی په‌یوه‌نداری ئیداری وبه‌ریوه‌به‌رایه‌تیه‌کانی په‌روه‌رده و رۆشنبیری ده‌بێت بۆ کار ئاسانی و گه‌یاندنی په‌یاممان .
3- چونه ناو ئه‌و شوێنه گشتیانه که زیاتر خانمان ڕووی لێ ده‌که‌ن و دروستکردنی گفتوگۆی کراوه‌و گه‌یاندنی ئه‌و زانیارییه پێویستیانه‌ی که ده‌بێت خانمان ڕه‌چاوی بکه‌ن بۆ رێکخستنی ژیانیان و په‌روه‌رده‌ی دروستی منداڵ .
4- گه‌ڕان به‌شێوه‌ی تیم له‌سه‌رجه‌م کۆڵانه‌کان و پاشانیش به گونده‌کاندا بۆ زیاتر گه‌یاندنی په‌یامی ده‌سته‌که‌مان که گرنگی خوێندنه‌وه‌و خۆ رۆشنبیرکردنی خانمانه له گشت روویه‌که‌وه .
5- ئه‌م هه‌ڵمه‌ته 15 ڕۆژ یان مانگی جارێک ئه‌نجامده‌درێت ته‌نها له‌لایه‌ن ئه‌و خانمانه‌ی که ئه‌ندامی ده‌سته‌که‌مانن و له گه‌ڵ نوێنه‌ری ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و رێکخراوانه‌ی تر که هاوکارمان ده‌بن بۆ زیاتر خزمه‌تکردن و فراوانتر کردنی هه‌ڵمه‌ته‌که ..
له‌كۆتایی قسه‌كانی دا حوسنا مه‌حمود ووتی : نمایشكردنی ویَنه‌كان ئه‌وه بوو كه كتیَب و مرۆڤ به تایبه‌ت خانمان كه ده‌وریكی گرنگیان هه‌یه له كۆمه‌ڵگه‌دا به یه‌كه‌وه ئاشت بكه‌ینه‌وه و ئاشنای زیاتریان بكه‌ین به كتێب خوێندنه‌وه و سودی كتێب به پێشكه‌وتن و روَشنبیر كردنی كۆمه‌ڵگه. پاشان هوشیار كردنه‌وه‌ی خانمان و په‌روه‌رده كردنی بیر و هوَشیان له كومه‌ڵگه‌دا له ریَگه‌ی كتیَب خویَندنه‌وه .