یوسف محەمەد: هەمو پێكهاتەكان مافیان لە دەستوری هەرێمدا دەپارێزرێت
30/04/2015 نوسەر: bzavpress

یوسف محەمەد: هەمو پێكهاتەكان مافیان لە دەستوری هەرێمدا دەپارێزرێت

سەرۆکى پەرلەمان باس لە هەنگاوەکانی دروستکردنی لیژنەی تایبەت بە دەستوری هەرێمی کوردستان دەکات و رایدەگەیەنێت؛ مافی پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی لە دەستوردا پارێزراو دەبێت.

یوسف محەمەد، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەمیانی كۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ سەرۆك و بەرپرسانی باڵای لایەنە سیاسییەكانی كلد و ئاشوری و سریانی رایگەیاند"هەمو پێكهاتەكان مافیان لە دەستوردا دەپارێزرێت، دەبێت بەشێوازێك دەستوری هەرێمی كوردستان بنوسینەوە، رەنگدانەوەیەكی راستەقینەی سەرجەم پێكهاتەكان بێت".
 
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان جەختیشی كردەوە كە یەكێك لە شانازییەكانی هەرێمی كوردستان بوونی هەمەڕەنگییەكە لە ئاین و نەتەوەو پێكهاتەی جیاواز.
لاى خۆیانەوە نوێنەری حیزبە مەسیحییەکان، سەرنج و تێبینی خۆیان سەبارەت بە دەستور و مافەکانیان خستەڕو، داوایان کرد وەک پێکهاتەیەکی سەرەکی و هاوبەش لە هەرێمی کوردستان مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت، نەک وەک زۆرینە و کەمینەی ئاینی.