واشنتۆن هۆشداری دەدات لە بەجێ هێنانی پرۆژەی دابەشکردنی عێراق
30/04/2015 نوسەر: bzavpress

واشنتۆن هۆشداری دەدات لە بەجێ هێنانی پرۆژەی دابەشکردنی عێراق

لەو بارەیەوە ئەحمەد ئەبوریشە سەرۆكی كۆنگرەی سەحوەی ئەنبار رای گەیاند: كە جۆ بایدنی جێگری سەرۆكی ئەمەریكا لەكاتی سەردانی شاندی پارێزگەی ئەنبار بۆ واشنتۆن بەشاندەكەی گوتووە كە پڕۆژەی دابەشكردنی عێراق ئامادەیە،
 چونكە ماوەیەك دوای گەڕانەوەیان دەخرێتە روو.

ئەبوریشە ئاماژەی بەوەشکردووە كە بایدن بەشاندی ئەنباری گوتووە كە ئەمەریكا سیناریۆی زۆری لەبەردەستە بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكە و پێویستە ئێوەش هەڵوێستی ئەرێنی لە بەرامبەر وەربگرن.

دووپاتی كردەوە كە ئەوان پڕۆژەی دابەشكردنیان خستووەتە بەردەم چەند سەركردەیەكی سوننە لەوانە ئوسامە نوجێفی و ساڵح موتڵەگ و ئەوانیش پاڵپشتی پرَۆژەكەیان كردووە.

بەر لە چەند مانگێك شاندێكی ئەنجوومەنی پارێزگەی ئەنبار بەسەرۆكایەتی پارێزگەری ئەنبار و ئەندامیەتی سەرۆكی ئەنجوومەن و جێگرەكەی و سەرۆكی لێژنەی ئەمنی و چەند سەرۆك هۆزێكی ئەنبار سەردانی واشنتۆنیان كرد، ئەوان داوای پاڵپشتی هاوپەیمانان و چەكداریكردنی هۆزەكانی پارێزگەكەیان كرد بۆ راوەدوونانی داعش لە ئەنبار.