کیم جونگ ئۆن بڕیاری لەسێدارەدان بۆ 15 بەرپرسی باڵا دەردەكات
29/04/2015 نوسەر: bzavpress

کیم جونگ ئۆن بڕیاری لەسێدارەدان بۆ 15 بەرپرسی باڵا دەردەكات

 راگەیاندنەکانی کۆریا بڵاویانکردۆتەوە ، بۆ یەکلایکردنەوەی ناکۆکیە سیاسیەکان لەگەڵ نەیارەکانیدا " کیم جونگ ئۆن" سەرۆکی کۆریای باکور لەمساڵدا بڕیاری لە سێدارەدانی ١٥ بەرپرسی دەرکردوە. 

راگەیاندنەكانی كۆریای باكور لەزمانی سەرۆكی دەزگای هەواڵگیری كۆریای باشور بڵاویانكردوەتەوە كە بەفەرمانی  كیم جۆنگ ئۆن سەرۆكی كۆریای باكور بڕیاری لەسێدارەدان بۆ 15 بەرپرسی باڵای كۆریای باكور دەركرا بەتۆمەتی ئەوەی دژی سیاسەتی سەرۆكی كۆریای باكوربوون.

بەپێی زانیاریەکان یەکێک لەو کەسانەی لە سێدارە دراوە، یاریدەدەری وەزیر بووە بەھۆی ئەوەی رەخنەی لە پرۆژەکانی دارستانی ئەو وڵاتە گرتوە لە سێدارە دراوە، ژمارەیەکی دیکە لەوانەش کە ناوەکانیان ئاشکرا نەکراوە ئەو بەرپرسانە بون کە رەخنەیان لە سیاسەتەکانی سەرۆکی وڵات گرتوە.