عەبادی بەفەرمی دژایەتی خۆی بۆ پرۆژە یاساكەی كۆنگرێسی ئەمریكا راگەیاند
29/04/2015 نوسەر: bzavpress

عەبادی بەفەرمی دژایەتی خۆی بۆ پرۆژە یاساكەی كۆنگرێسی ئەمریكا راگەیاند

حكومەتی عیراق رایدەگەنێت، پڕۆژە یاسایی كۆنگرێسی ئەمەریكا سەبارەت بە مامەڵكردنی راستەوخۆ لەگەڵ كورد و سونە، رەتدەكاتەوە.

نوسینگەی راگەیاندنی حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەبەیاننامەیەكدا لەبارەی پێشكەشكردنی پڕۆژەیاسایەك لە لایەن لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە بۆ كۆنگرێسی ئەمریكا سەبارەت بە مامەڵەكردنی راستەوخۆی واشنتۆن لەگەڵ كورد و سوننە و پێشكەشكردنی هاوكاریی سەربازی لە دژی شەڕی داعش رەتدەكاتەوە.

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوەشکردوە، پرۆژەی بریارەکەی کۆنگرێسی ئەمەریکا رەتدەکەنەوە و پێیان وایە پشتگیری دابەشبونی عێراق دەکات و داواش دەکات دەنگی لەسەر نەدرێت و کاریگەری لەسەر پەیوەندییە ستراتیژییەکان هەردو وڵات نەکات لە روبەڕوبونەوەی تیرۆر و هاوکارییەکانی هەردولا لەسەرجەم بوارەکاندا.
كۆنگرێسی ئەمریكا دوو شەرتی بۆ یارمەتی دانی وڵاتی عێراق دەستنیشان كردووە: یەكەم وڵاتی عێراق ئەگەر ئەو بڕە پارەیە بە هێزی پێشمەرگەو سوونەكان نەدات، ئاوا هەموو پڕۆسەكە رادەگرن‌و هەر هەموو ٧١٥ ملیۆن دۆلارەكە راستەخۆ دەدرێتە هێزی پێشمەرگەو چەكدارە سوونەكان. دووهەم گەر وڵاتی عێراق لە جێگەی سوپای عێراق هەوڵبدات كە هێزی میلیشای شیعە بە هێز بكات، پڕۆسەكە رادەوەستێت.