ھێزی پێشمەرگەی هەرێم ئەرکیان لە کۆبانێ کۆتایی ھات
29/04/2015 نوسەر: bzavpress

ھێزی پێشمەرگەی هەرێم ئەرکیان لە کۆبانێ کۆتایی ھات

ئەمرۆِ ھێزی پێشمەرگە دوای کۆتاییھاتنی ئەرکەکانی لە کۆبانێی خۆرئاوای کوردستان، لەرێی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێرەوە گەڕایەوە ھەرێم.

ئەو ھێزەی کە ئەمڕۆ گەڕایەوە، چوارەم وەجبەی ھێزی پێشمەرگە بوو کە بۆ کۆبانێ رەوانە کرابوون و لە ٢٧ی شوباتی رابردوودا گەیشتبوونە شارەکە.یەکەم وەجبەی ھێزی پێشمەرگەش کە ژمارەیان ١٥٠ پێشمەرگەبوو لە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤دا چوونە کۆبانێ و بوونە ھێزی پشتیوانی بۆ شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل لە شەڕی رووبەڕوو بوونەوەی چەکدارانی داعشدا.