29/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
به‌رشلۆنه ئه ئه‌نجامێكی گه‌وره‌ی 6 گۆڵی بێ وهلاَم خیتافی تێك‌شكاند
له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 34 خولی ئیسپانیا (لالیگا) یانه‌ی خیتافی بووه میوانی به‌رشلۆنه . یارییه‌كه‌ش به ئه‌نجامی 6 گۆڵی بێ وهلاَم له به‌رژه‌وه‌ندی به‌رشلۆنه كۆتایی هات .
تا دێت به‌رشلۆنه نزیك ده‌بێته‌وه له به‌ده‌ستهێنانی نازناوی خولی ئیسپانیا كه به تۆمار كردنی سه‌ركه‌وتنه یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانی له‌م هه‌فتانه‌ی دوایی ڕێژه‌ی خاڵه‌كانی به‌رز كردوه‌ته‌وه . ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش له یارییه‌كی ئاسان دا میوانداری خیتافی كرد و توانی به ئه‌نجامێكی گه‌وره تێكی بشكێنێت .
سێ هێرشبه‌ره‌كه‌ی كه‌ته‌لۆنیا ناسراو به (MSN) میسی - سوارێز - نیمار ، ئاستێكی زۆر به‌رزیان پێشكه‌ش كرد و توانیان پێكه‌وه 5 گۆڵ له‌و 6 گۆڵه‌ی یانه‌كه‌یان تۆمار بكه‌ن و 3 ئهسێسیتیشیان تۆمار كرد .
میسی دوو گۆڵ له خوله‌كه‌كانی 9 و 47 - سوارێز دوو گۆڵ له خوله‌كه‌كانی 25 و 40 وه - نیمار یه‌ك گۆڵ له خوله‌كی 28 و چاڤی له خوله‌كی 30 گۆڵه‌كانی به‌رشلۆنه‌یان تۆمار كرد .
به‌م بردنه‌وه‌یه به‌رشلۆنه كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده 84 خاڵ و پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی خوله‌كه‌ی بۆ خۆی قایمتر كرد .