کۆنگرەیەکی تایبەت بە رێگرتن لە تەشەنەکردنی چەکی ئەتۆمی لە نیویۆرک بەڕێوەدەچێت
27/04/2015 نوسەر: bzavpress

کۆنگرەیەکی تایبەت بە رێگرتن لە تەشەنەکردنی چەکی ئەتۆمی لە نیویۆرک بەڕێوەدەچێت

 بە ئامادەبوونی وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و ئێران، کۆنگرەی پێداچوونەوە بە رێککەوتنی رێگرتن لە تەشەنەکردنی چەکی ئەتۆمی لە نیویۆرک بەڕێوەدەچێت.

تائێستا ١٩٠ وڵات و کیان ئیمزایان لەسەر رێککەوتنەکە کردووە، ھەرچەندە ھەریەک لە ھندستان، پاکستان و ئیسرائیل کە خاوەنی چەکی ئەتۆمیشن، بەڵام رێککەوتننامەکەیان ئیمزانەکردووەو ساڵی ٢٠٠٣ش کۆریای باکور لێکشایەوە.

دوای کۆنگرەکەش بڕیارە جۆن کیری و محەمەد جەواد زەریف وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و ئێران لەبارەی دۆسێ ئەتۆمییەکەی تاران کۆببنەوە.

هاوكات، كۆنگرێسی ئەمەریكا، سەرقاڵی تاوتوێكردنی پرۆژە یاسایەكە بۆ ئەوەى دەسەڵاتى هەڵوەشاندنەوەی رێكەوتنەكەى هەبێت یان هەڵنەگرتنی سزاكان لەسەر ئێران، سەبارەت بەو بابەتەش جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند: تاران، ئیدارەی ئۆباما بە بەرپرسیار لە جێبەجێكردنی رێكەوتنی ئەتۆمی دەزانێت، نەك كۆنگرێسی ئەو وڵاتە.