27/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
وەزارەتی دارایی مینحەی کۆمەڵە و سەندیکا و رێکخراوەکانی بڕی
وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، مینحەی مانگانەی سەرجەم كۆمەڵەو سەندیكاو ڕێكخراوەكان دەبڕێت.
وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، مینحەی مانگانەی سەرجەم كۆمەڵەو سەندیكاو ڕێكخراوەكان دەبڕێت، وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە فەرمانی وزاری ژمارە (5450) كە ئەمڕۆ دوشەممە دەریکردوە بڕیاریداوە بە بڕینی مینحەی سەرجەم كۆمەڵە و دەستە و سەندیكا و رێكخراو و یانەكان بۆ ساڵی (2015).
لە فەرمانەكەی وەزارەتی دارایدا هاتوە؛ "ئاماژە بە نوسراوی ژمارە (6764)ی ئەنجومەنی وەزیران و بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێمان دراوە بڕیارماندا بەبڕینی مینحەی مانگانەی سەرجەم كۆمەڵە و رێكخراو و دەستە و سەندیكاکان لە پێناو كەمكردنەوەی ئەو گوشارانەی بەهۆی قەیرانی دارایییەوە لەسەر وەزارەتی دارایی دروستبون".