وەزیری نەوتی عێراق هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بەرەو زیاد بوون هەنگاو دەنێت
27/04/2015 نوسەر: bzavpress

وەزیری نەوتی عێراق هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بەرەو زیاد بوون هەنگاو دەنێت

 
عادل عەبدولمەهدی‌، وەزیری نەوتی عێراق لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا  ئاشكرای كرد كە هەرێمی كوردستان لەمانگی نیسانی ئەمساڵ بەگشتی 448 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەكردووەو ئاماژەی بەوەشكردوە كە  ئێستا هەنگاو بەرەو 550 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە وەكو تێكڕا هەنگاو دەنێت.
 
وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە كە ئێستا عێراق هەنگاو بۆ زیادكردنی بەرهەمی نەوت دەنێت، رەخنەشی لەو كەس‌و لایەنانە گرت كە پێیان وابوو هەرێم ئەو بڕە نەوتە رەوانە ناكات كە رێككەوتنی لەسەر كراوە.
 
 باسی لەوەش كرد رێككەوتنەكەیان لەگەڵ هەرێم ئەنجامی باشی لێكەوتەوەو كە بەوتەی خۆی چاوەڕوانی ئەو ئەنجامە باشەی دەكرد كە هەرێم بتوانێت ئەو بڕە نەوتە رەوانە بكات كە رێكەوتنی لەسەر كراوە.