سەرۆکایەتی حکومەت و پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوە
27/04/2015 نوسەر: bzavpress

سەرۆکایەتی حکومەت و پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوە

ئەمڕۆ کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی حکومەت و پەرلەمانی کوردستان لە ھەولێر بەڕێوەچوو. 

یوسف محەمەد سەرۆكی پەرلەمان، بەخێرهاتنی شاندی حكومەتی هەرێمی كردو هیوای خواست دانیشتنەكە هەنگاوێك بێت بەئاراستەی ڕێكخستنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان پەرلەمان‌و حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەتایبەتیش لەو پرسە گرنگانەی پەیوەندییان بەژیان‌و بژێوی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانەوە هەیە.

لای خۆیشیەوە نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، ئاماژەی بەپەیوەندیی نێوان وەزیرەكان‌و لیژنە تایبەتمەندەكانی پەرلەمانی كوردستان كردو ئەو پەیوەندییانەی بەهەنگاوێكی درووست زانی بۆ كەمكردنەوەی ڕۆتین‌و بەدواداچوونی گرفتی هاووڵاتیان.

دوای کۆبوونەکە سەرۆکی حکومەت و پەرلەمان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، کە باسیان لە ھەماھەنگی نێوان ھەردوو دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردنی ھەرێم کردووە، ھەڵسەنگاندنیشیان بۆ کارەکانی یەک ساڵی رابردووی نێوانیان کردبوو.