27/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ئایا ئیسلام بە شمشێر بڵاوبۆتەوە ؟
بەشی سێ یەم :-
ئەی مێژوونوسانی ڕۆژئاوا چی دەڵێن دەربارەی ئەم هەموو تاوانکارییانە ؟
چۆن باسی ئەکەن ؟
چی دەڵێن ؟
بۆ وەرگرتنی وەڵامەکان ئەم بابەتە بخوێنەوە :
o ڕۆجێر گارودی (بیرمەندێکی ناسراوی فەرەنسیە و یەکێکە لەگەورە بەرپرسانی پێشووی حزبی شیوعی فەڕەنسی ) دەڵێت : ئەوەی ناوی (هێرشکردنە سەر ئیسپانیا) ی لێدەنێن ، هێرشێکی سەربازی نەبو، ژمارەی دانیشتوانی ئیسپانیا ئەو کات دە ملیۆن کەس دەبوو ، بەڵام ژمارەی سەرباز و سوارچاکانی موسڵمان هەرگیز لە (٧٠)هەزار تێنەپەڕیوە ، بەلام ژیار و شارستانیەکەیان هۆکاری سەرکەوتنیان بوو .
o هێر بێرت جۆرج ویلز (نوسەر و ئەدیبێکی بەریتانییە) دەڵێت : ئیسلام بەوە بوە پێشەوا ، کەباشترین سیستەمی کۆمەڵایەتی سیاسیە، کەڕۆژگار بەخۆیەوە دیبێت ، هۆکاری بڵاوبوونەوەشی لەوەدا بوو، کەلەهەموو شوێنێکدا گەلانی سیاسەت و ستەمدیدە و ترساو ونەزان و بێبەرنامە بونیان هەبوو ، هەروەها بوونی حکومەتی خۆپەرستی بێبەرهەم ، کەبە هیچ جۆرێك لەنێوان حکومەت و گەلدا پێوەندییەك بوونی نەبوو.
o پاشان دەڵێت ئیسلام فراوانترین بیری سیاسی بوو ، کە خاسیەتی چالاکی کردەکی و پاکترین و نوێترین ڕێبازی لەجیهاندا تا ڕۆژگاری ئەمڕۆمان پیادە کردوە و ، سیستەمێکی باشتر لەهەموو سیستەمەکانی بەمرۆڤ بەخشیوە.
o ئی دریۆت ( مێژونوسی فەڕەنسی ) دەڵێت : لەسەردەمانێكدا ، کە ئیتاڵیا لەناو شەڕ و شۆڕدا بوو، بەتایبەتی لەو سەردەمەی لەگەڵ بەربەرەکانی ناوچەی پیرۆزدا شەڕی دەکرد ، فەتحی عەرەبی لەهەردوو لای دەریای ناوەڕاست گەورەتر و بەرهەمدارتر بو لەفەتحی ڕۆمانی و دەسەڵاتەکەشی چەند سەدەیەك خۆی گرت و بەرهەمەکانیشی لەبەرهەمی ڕۆمەکان گەورەتر و کاریگەرتر بوون ، جگە لەناو نیشانی کلتورێکی زۆر گەورە و بەرز هیچ ناونیشانێکی تری بۆ دابنێنن ، شوێنەواریشیان تا کۆتایی سەدەی پازەدا لەئیسپانیا هەر مابوو .
o ئیبن دینیە ( ڕۆژهەڵاتناسێکی فەڕەنسیە ) دەڵێت : قەشە (میسۆن) بابەتیانە و ڕاستەقینانە لە کتێبی * رحلە الدینیە فی الشرق* دەربارەی موسڵمانان دەڵیت :بەڕاستی جێ ی داخە مەسیحیەکان لەموسڵمانان گیانی لێبوردەیی و ڕەفتاری جوان وەربگرن ، لەکاتێکدا خۆیان وا هەستدەکەن کە پیرۆزترین بنچینەی بەزەی و چاکەکارین لەنێوان گەلاندا.
o زیگرید هۆنگە ( خانمە ڕۆژهەڵاتناسێکی ئەڵمانیە) دەڵیت :گرنگترین هۆکاری سەرکەوتنی عەرەبەکان ئەو لێبوردەییە بوو کە گەلانی توشی سەرسامی کرد ، ئەوەی هەندێ کەس باسی دەکات لەدڕەندەیی و دەمارگیری تەنیا ئەفسانە و خەیاڵە و هەزاران بەڵگە ئەوە بەدرۆ دەخاتەوە و لێبوردەیی و مرۆڤایەتی موسڵمان لەگەڵ گەلانی ژێر دەستە و بێدەستەڵاتدا دەسەەلمێنێت.
o پاشان دەڵێت : مەسیحی و زەردەشتی و جوولەکەکان بەر لەهاتنی ئیسلام بەخراپترین شێوە دووچاری دەمارگیری ئاینی دەبوونەوە ، بەڵام موسڵمانان – بەبێ هیچ بەربەستێك – ڕیگەیان دەدات دروشمەکانی ئاینەکەیان بەجێبگەیەنن و موسڵمانان پەرستگا و دێر و قەشە و کاهینەکانیان بۆ پاراستن و بەهیچ جۆرێك ئازاریان پێنەگەیاندن .
ئەمەش بەشێکی تری قسەی مێژوونوسان و ئەدەیبان و ڕووناکبیرەکان لەسەر فەتح و شێوازی حوکمڕانی لەژێر ناوچەکانی ژێر دەستیان ...
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سەرچاوەکان
o حوار الحچارات
o تأریخ الإنسانیە
o المسألە الشرقیە
o الإسلام والحچارە العربیە
o أشعە خاصە بنور الإسلام
o شمس العرب تسطع علی الغرب