هادی عامری: حەشدی شەعبی لەهەر شوێنێك بیەوێ شەڕ دەکات
26/04/2015 نوسەر: bzavpress

هادی عامری: حەشدی شەعبی لەهەر شوێنێك بیەوێ شەڕ دەکات


هادی عامری ئەمینداری گشتیی رێكخراوی بەدر لە لێدوانێكی رۆژنامەنوسیدا باسی لەوەکرد، هەڵوێستی هەندێ سیاسی بە لایانەوە گرنگ نییە، بەڵكو ئەوەی گرنگە بەردەوامییە لە پارێزگاریكردن لە خاكی عێراق و هاونیشتیمانییانی ئەنبار و تەواوی پارێزگاكانی تری عێراق.

جەختیشی كردەوە، تاوەكو ئازادكردنی تەواوی خاكی عێراق لەچەکدارانی داعش شەڕ دەكەن و بۆئەوەش لە هەر كوێیەك بیانەوێت بەشداریی شەڕەكان دەكەن و داوای مۆڵەت لە هیچ لایەكیش ناكەن بۆ ڕزگاركردنی خاكی عێراق.

ئەو لێدوانەی عامری دوای ئەوە دێت کە لە ماوەی رابردودا هەندێك لایەنی سیاسی بەشداریكردنی هێزەكانی حەشدی شەعبیان لە ئازادكردنی ئەنبار رەتكردەوە و ئەوەیان خستبوەڕو، ئەو هێزە لە شاری تكریت پێشێلكاری و رەفتاری دژ بە مرۆڤانەیان كردوە.