ئێران کشانەوەی هێزە دەریاییەکانیان لە کەنداوی عەدەن ڕەت دەکەنەوە
26/04/2015 نوسەر: bzavpress

ئێران کشانەوەی هێزە دەریاییەکانیان لە کەنداوی عەدەن ڕەت دەکەنەوە


حەبیبوڵا سەیاری، فەرماندەی ھێزە دەریاییەکانی ئێران لەمیانەی بەشداریکردنی لە (١٩)هەمین مانۆڕی کەشتی جەنگی لە پارێزگای خوزستان ڕایگەیاند کە ئامانجی ئەوان لە هەبوونی کەشتیە جەنگیەکانیان لە کەنداوی عەدەن و گەروی باب ئەلمەندەب پاراستنی کەشتیە بازرگانیەکانی وڵاتەکەیانە لە ناوچەکەدا.

سەیاری جەختى لەوەشکردوە کە کەشتیە جەنگیەکانى ئێران ئەرکیان پاراستنە، دەنگۆی کشانەوەی ئەو کەشتیانوشى لەو ناوچانە رەتکردوەتەوە .

لەبەرامبەردا ئەمەریکا کەشتی فڕۆکە هەڵگری تیودۆر رۆزفلت – ی ڕەوانەی هەرێمەکە کردوە و دەنگۆی ئەوەش هەیە کە قەیرانی یەمەن کاریگەری لەسەر دانوسانەکانی ئێران و وڵاتانی ڕۆژئاوا کردوە.

دوای قەیرانی یەمەن و ئۆپەراسیۆنی هاوپەیمانی عەرەبی بۆسەر حوسیەکان بەسەرۆکایەتی عەرەبستانی سعودی ، تاران ژمارەی کەشتیە جەنگیەکانی لە کەنداوی عەدەن و باب ئەلمەندەب زیاتر کردوە، تا ئێستا زیاتر لە ٣٠ کەشتی جەنگی رەوانەی ئەو ناوچە ئاویانە کردوە و ئەوەش نیگەرانی جیهان بەتایبەی وڵاتانی کەنداوی لێکەوتوەتەوە.