26/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
سێ سەرۆكایەتیەكەی عێراق لە شاری بەغداد کۆدەبنەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، سێ سەرۆكایەتیەكەی عێراق لە شاری بەغداد بەمەبەستی تاوتوێكردنی بارودۆخی عێراق، شەڕی داعش كۆدەبنەوە.
لەو بارەیەوە خالید شوانی، وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆمار رایگەیاندوە: کۆبونەوەی سێ سەرۆکایەتیەکە بە مەبەستی تاوتوێکردن و لێکۆڵینەوە لەباری سیاسیی و ئەمنیی وڵات و ئەو بە رەوپێش چونە ئەمنیی و سیاسیانەوە یە کە لە عێراق رویانداوە و چەند دۆسیەیەکی سیاسی و تێڕوانینی نوێ ھاتۆتە پێشەوە کە پێویستە بە بەردەوام گفتوگۆیان لەسەر بکرێت .
خالید شوانی ڕونیشی کردەوە، لەو کۆبونەوەیدا چەند راسپاردەیەکی گرنگ لەسەر ئەو پێشھاتە سیاسیانەوە لە رووی ئەمنی و سیاسیەوە دەدرێت ، چونکە لە دوو رۆژی رابردوو دا گۆرانکاری گەورە بوە لە ڕووی ئەمنیەوە بە تایبەت لە ئەنبار و ناوچەی سەرسار ، کە کاردانەوەی زۆری لەسەر کۆی بارودۆخی عێراق بەجێھێشتوە .