26/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ڕاستە ئەڵێن ئیسلام بە شمشێر بڵاوبوەتەوە ؟
وەك هەموو جارێك گوێبیست ئەبین لە کەسە بێ دین و یان هەڵهگری بیری دینەکانی تر یان هەرکەسێك بێت و دەڵێن ئیسلام بە زەبری شمشێر بڵاوکراوەتەوە و قورئان بە شمشێر چەسپیوە ؟!
ئایا ئەم قسانەی دەکرێت تا چەند ڕاستە ؟
ئایا ئیسلام بەشمشێر بڵاوکراوەتەوە ؟
ئایا ڕاستە ئەڵێن بەهەشت لەژێر سێبەری شمشێردایە ؟
ئەمانە و چەندان پرسیاری تریش هەن و دەکرێن و هیچیان تازە نین ، ئێمەش وەڵامی هەموو ئەمانە دەدەینەوە و ئەو گومانەش پوچەڵ ئەکەینەوە ، ئێستا دەست دەکەین بە بەشی دووەمی بابەتەکە ؟
خوای گەورە دەفەرمووێت (ڵآ إِكۡرَاهَ فِی ٱلدِّینِ ۖ قَد تَّبَیَّنَ ٱلرُّشۡدُ مِنَ ٱلۡغَیِّ ) البقرە *256*
واتا : زۆرکردن لە وەرگرتنی دیندا نیە ، چونکە ڕێگەی چاك و خراپ ڕونکراوەتەوە .
ئیستاش دەست ئەکەین بە هێنانی قسەی زانا و بیرمەند و مێژوونووسەکان ڕۆژئاوا کە هیچ کاتێك هەق و ڕاستی ناشارێتەوە و ئەگەریش ئاسمان هەمووی هەور بێت ناتوانن بەری تیشکی خۆر بگرن !
• ویل دیورانت (فەیلسوف ومێژوونوس و نوسەری ئەمەریکی ) دەڵێت ( پەیمان بەستووەکان –أهل الژمە- مەسیحی و زەردەشتی و جوولەکە و سابیئە بوون و لەسەردەمی ئەمەویدا بەئاسودەیی و لێبوردەیی دەژیان کەلە مەسیحیەتی ئەم ڕۆژگارەماندا هاوشێوەی نیە ، چونکە ئازادانە دروشمەکانی ئاینیەکان بەئەنجام دەگەیاند و کڵێسا و پەرستگاکانیشیان بەسەلامەتی مابوونەوە و حوکمی تایبەتی خۆیان هەبوو و سەرکردە و دادەوەر و یاسای تایبەتی خۆیان هەبوو و کاریان پێدەکردن .
• پاشان دیورانت دەڵێت هۆکاری موسڵمان بوونی خەڵك سەرەتای ئەو پلانە پڕ لێبوردەییەی ، کەموسڵمانانی پێشوو پەیڕەویان دەکرد – یان بەحوکمی ئەو پلانەوە – زۆربەی مەسیحیەکان بونە موسڵمان و زەردەشتی و بتپەرستەکانیش تەنیا کەمێکیان نەبن هەموویان بونە موسڵمان و زۆرێك لە جوولەکەکانیش ئاینی نوێیان هەڵبژارد .
• هەروەها دەڵێت : ئاینی ئیسلام دڵی سەدان گەلی – لەچین تا ئەندەلوس- داگیرکرد و دەستی بەسەر ڕەوشتیان داگرت و خەیاڵیانی داگیرکرد و ژیانی گۆڕین و هیوایەکی وای پێبەخشین ، کەئاستەنگەکانی ژیانیان لەسەر هەڵگرێت و هێز و گەورەیی بەبەردا کردن .
• ئیدوین کالڤرلی (بڕوانامە لەسەر زمانە ڕۆژهەڵاتییەکان لەزانکۆ – برنستۆن- بەدەستهێناوە ) دەڵیت :موسڵمانان لەهیچ جەنگێکدا مەسیحی و جوولەکەکانیان ناچارنەکردووە ببنە موسڵمان ، ئیسلام بەمەرجی جزیە ئازادی تەواوی بەجێگەیاندنی دروشمەکانی ائینی بۆ فەراهەم کردون ، جگە لەئاشتی و قەبوڵکردنی ئیسلام وەك پێشەوای شارستانیەت و سیاسەتی دەوڵەتی ئیسلامی هیچی تری لێ داوانەکردوون .
• هەروەها دەڵێت : لەقورئاندا ئایەتێکی پیرۆز هەیە ، کەڕاستگۆی و دانایی ئایەتەیە کەدەفەرمووێت *ڵآ إِكۡرَاهَ فِی ٱلدِّینِ ۖ قَد تَّبَیَّنَ ٱلرُّشۡدُ مِنَ ٱلۡغَیِّ * زۆرکردن لەوەرگرتنی ئایندا نیە ، چونکە ڕێگای چاك و خراپ ڕونکراوەتەوە .
• گۆستاف لۆبۆن (پزیشك و مێژوونوسی فەڕەنسی ) دەڵێت : لەڕاستیدا گەلان هیچ سوپا و ڕزگارکەری لێبوردە و بەبەزەیی وەك عەرەبەکانیان و نە ئاینێکی لێبوردەی وەك ئاینەکایان نەناسیوە .
• هەروەها دەڵێت : ڕونی ئیسلام وفەرمانکردنی بەدادگەری و چاکەکاری بە تەواوی هاریکاری ئەو ئاینەی کرد ، کەبە جیهاندا بڵاو بێتەوە ، بۆیە موسڵمان بونی زۆر لەگەلانی مەسیحی بۆ ئەو هۆکارە دەگێڕینەوە ، وەك میسرییەکان کەلەسەردەمی قەیسەرانی قوستەنتینە مەسیحی بوون ، بەڵام کاتێك بنچینەکانی ئیسلامیان زانی موسڵمان بوون ، هەر لەبەر ئەو هۆکارەش نابینین هیچ گەلێك داوای موسڵمان بوونی بووبێتەوە بە مەسیحی ، جا ئەو ئەو گەلە بەدەسەڵات بووبێت یان بێ دەسەڵات .
• پاشان دەڵێت :هەرگیز زەبر و زەنگ لەپشت بڵاو بوونەوەی قورئاندا نەبووە ، عەرەبەکان –موسڵمانەکان- هەموو گەلانی لە ئایندا سەربەست و ئازاد کردووە ، ئەگەر هەندێ لەگەلانی مەسیحی ش دوای موسڵمان بوونیان زمانی عەرەبیان کردۆتە زمانی خۆیان ، ئەوە بەهۆی سەرسام بوونی ئەو گەلانە بووە بەدادگەری عەرەبە موسڵمانەکان ، کەلە پێشەواکانی خۆیاندا هاوشێوەیان نەدیبوو.!
• پاشان دەڵێت : ئیسلام قورئانی بەزەبری شمشێر بڵاو نەکردۆتەوە ، بەڵکو تەنها بە بانگەواز وای لەگەلان کردووە موسڵمان بن وئیسلام بە ڕێباز بزانن ، هەروەها دەڵێت ئەگەر * موسای کوڕی نەسیر* سەرکەوتوو بوایە ، ئەوا هەموو ئەوروپای دەکردە موسڵمان و یەکێتی ئاینی بۆ گەلە شارستانییەکان وەدیدەهێنا و ئەوروپای ڕزگار ئەکرد
• فردیك نیچە (فەیلسوف و دەرونناسێکی ئەڵمانیە ) دەڵیت : خاچ پەرستان دژایەتی شتێکیان کرد ، کە پێویست بوو لەبەردەمیدا کڕنوش بەرن ، لەبەردەم شارستانیەتێکدا ، کەسەدەی نۆزدەی ئێمە بەبەراورد لەگەڵیدا زۆر دواکەوتوو بوو و زۆریش هەژار بوو . !
• جاك ڕیزلەر (توێژەرێکی هاوچەرخی فەڕەنسیە ) دەڵێت : سەرکەوتنەکانی عەرەبە موسڵمانەکان لەچەند هۆکارێکی جۆرا و جۆری ئایینە نوێیەکەیاندا وەریان گرتبوو .
وەك بەڵێنمان دابوو بەچەند بەشێك کۆتایی بەم باسە بهێنن و ئەمەش بەشی دووەم بوو و چاوەڕێ بەشی #سێ یەم بن ..................
سەرچاوەکان
• قصە الحچارە
• الشرق اڵادنی
• حچارە العرب
• عدو المسیح