جەعفەری: هەندێ وڵات لە پشت پەردەوە ھاوکاری داعش دەکەن
25/04/2015 نوسەر: bzavpress

جەعفەری: هەندێ وڵات لە پشت پەردەوە ھاوکاری داعش دەکەن

ئیبراهیم جەعفەری، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند ھەندێک وڵات لەپێناو بەدیھێنانی ئامانجەکانیاندا لە پشت پەردەوە ھاوکاری داعش دەکەن، بێ ئەوەی ناویان ئاشکرا بکات.

جەعفەری ئەوەی خستەڕوو کە ئەو وڵاتانە کۆمەکی دارایی پێشکەشی داعش دەکەن و جگە لەوەش فرۆشتنی نەوت و شوێنەوارەکانیشی بە دوو سەرچاوەی دارایی دیکەی ئەو تاقمە ناوبرد، راشگەیاند کە لە کاتی کەوتنی موسڵیشدا ڕێکخراوی داعش دەستیان بەسەر ٤٤٠ ملیۆن دۆلاری بانکەکاندا گرت.

ناوبراو دانیشی نا بەوەی داعش ئەو ھەڵە سیاسییانەی قۆستۆتەوە کە لە رابردوودا روویانداوەو حکومەتی ئێستا کار بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتانە دەکات کە بوونە ھۆی تەشەنەکردنی داعش لە ھەندێک ناوچەی عێراقدا.