دوای ئه‌وه‌ی كه له حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌ندا كچه هه‌ژارێك له‌شاری سلێمانی و له‌ناو بازاڕی ئه‌و شاره‌دا له‌گۆشه‌یه‌ك سه‌رقاڵی كاری بۆیاخ كردنی پێلاِو بوو و ئه‌م كاره‌ش ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری له‌ناو خه‌ڵكی سلێمانی و هه‌رێمی كوردستان دایه‌وه .
ئه‌مه بۆ ماوه چه‌ند ڕۆژێكه ئه‌م بابه‌ته بووه‌ته هۆی مشتومڕێكی نێو خه‌ڵكان و هه‌ر یه‌كه و لای خۆوه چه‌ند قسه و گوفتارێك ده‌كات .
له‌م سۆنگه‌یه‌شه‌وه ماكوان كه‌ریم سه‌رپه‌رشتیای گشتی بزا له په‌یجی تایبه‌تی خۆی بابه‌تێكی له‌سه‌ر ئه‌م ڕووداوه بلاَو كردووه‌ته‌وه و جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه ده‌بێت هه‌وڵێك بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و كیژۆڵه‌یه بدرێت به‌تایبه‌ت ڕوو ده‌كاته سۆران عومه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و هاوكات سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی كوردستان و نامه‌یه‌كی كراوه‌ی بۆ ده‌نوسێت .
ده‌قی نامه‌كه‌ش به‌م شێوه‌ی لای خواره‌وه‌یه :
نامەیەکی کراوە بۆ کاک سۆران عومەر - سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ ...
وێڕای سڵاو ڕێزم .. داواتان لێدەکەم بەسیفەتی کارەکەت ... کە فریایی ئەو کچە بکەویت لەشاری سلێمانی ، لە گوزەرانی پرسیار بکەیت ، لە ڕێگای جەنابتەوە بتوانین هاوکاری بۆ دابین بکەین ، ئەگەر زوو ئەو کارە ئەنجام نەدرێت بڕوا بکە، هەموومان کە باسی دینداری و مرۆڤ دۆستی دەکەین ... تاوانباری سەرەکی ئێمەین کەواتە لە ئێستاوە شەرم بمانگرێت، مافی ئەو گوڵالە سورە لەسەر ئەو جادەیە کە پێڵاو بۆیاخ دەکات بەڕاستی شەرمەزاریە بۆ ئێمەی موسڵمان کە خاوەنی پارە و سەروەتین نەتوانین هاوکاری بکەین و بە دەمیەوە نەچین، ئەو کارە پێ واز لێ‌بێنین، بۆیە بە ئاشکرا نامەکەم نوسی بۆ ئەوەی خەڵکی سلێمانی چیتر ئەوە قوبوڵ نەکات، هەرگیز پیاوچاکانی سلێمانیش بەمە بزانن ئەوە قبوڵ ناکەن..
بە هیوای ئەوەی زوو کاک سۆران بە دەم داواکەمانەوە بێت..
دڵسۆزتان ماکوان کەریم