ئەو چاڵەی عەلمانی هەڵیکەندوە خۆی تێدەکەوێت
19/08/2013 نوسەر: bzavpress

ئەو چاڵەی عەلمانی هەڵیکەندوە خۆی تێدەکەوێت



پشتیوان محەمەد جەبارى

ئەوى لە 14ى ئابدا ڕووى دا لە مێر ئەبێت میژوو بینوسێتەوە ،ئەم ڕۆژەش وەک سەدان ڕۆژانى ڕابردوو پەڵەیەکى ڕەشە بەناوچەوانەى یاسایی دەستکردى علمانیەت و کودەتاچی و بانگەشە کارانى مافى دیموکراسی و ئازادى ودەیان یاساى درۆى دەستکردەوە ،ئەو یاسا درۆزنانەى کەتەنها بەرپئ خۆیان زیاتر هیچ نابین ،ئەوە ڕووى دا ئەمڕرۆ لە مێر هیچ ئاینى و یاسایەکى ئاسمانى و زەوى ڕیگەى پێنادات،تەنها مەگەر لە هەگبەى کودەتاچى و علمانیەکاندا جێگەى بێتەوە ، جونکە ئەوان چاوەڕوانى لەوە زیاتریان لێ دەکرێ لە پیێناو مانەوى دەسەڵاتى پلاستکیى خۆیاندا .

علمانیەت لە وەتیەوە هەیە هەر خۆڵ ئەکاتە چاوى خەڵک هەر ڕۆژەى بەناوێکەوە رۆژیک بەناوى ئازادى ودیموکراتى و رۆژبک بەناوى مافى یەکسانى و مەدەنیى دەیان درۆى تر کە خودى خۆیانیش زور جار بڕواى پێناکەن .جونکە علمانیەت هەر گیز بەکەڵکى ئەوە نایەت بیکەیتە شوانى مەڕوو بزن چ جاى ئەوەى تۆ دەسەڵات و بەڕیوە بردنى وڵاتى بخیتە ژێر دەستى!!چونکە هەرگیز خێر وبەرەکەت نەبووەنە بۆ میلەت ،هەمیشە گەل ومیلەتیان کردوە بە خزمەتکارى خۆیان هەر لەسەرتایی درووست بونیانوە هەتاکو ئیستاش ،جگە لە دەست گرتن بەسەر سامان وماڵى هاوڵاتیان و بەتاڵان بردنیان و خۆ فرۆشی و ووڵات فرۆشی زیاتر هیچیان بەرهەم نەهێناوە ، ناش توانن ببنە جێگاى متمانەى خەڵک هەتا سەر.

بۆ قسەکانم پێویست بەنموونە ناکەت هەر لەم سەردەمەى خوماندا هەر لە دەسەڵاتەکەى موبارەک و بن على و قەزافی و ئەسەد و ێدام و .....دەیان دەسەلاتى پلاستکی تر کە هەموویان بەناوە خۆیان بە پاریزەرى مافى گەل ئەزانن. نزیکەى ساڵیک پێش ئیستا لە2/9/2012 ووتاریکم نووسی بە ناو نیشانى ((مەرگى علمانی لەسەدەى بیست ویەکدا)) کەلە چەند رۆژنامە و سایت و چەندین پەیجى کۆمەڵاەیتى بڵاوکرایە.ئەمەوێ لەێرەدا ئەوبڵیم لەدواى بەهارى ئیسلامى کەچەندین ووڵاتى عەرەبی گرتەوە ،رەووت وفکرى علمانیەت تادێت بۆ دواوا دەڕوات ،رۆژ بەداوى رۆژ ئەم شکستە هەست پێدەکرێ لە هەموو جیهان و تەنانەت لە کوردستانیش .

چونکە هەموو کەس هەست بەوەدەکات ئەو دیموکراتى و ئازادیەیی کە بانگەشەى بۆ دەکەن تا ئەوشوینە بڕ دەکات کە خۆیان باوەڕیان پێەتى!!!جونکە هەر کاتێک باسی تیرۆر دەکرێ بێ یەک و دوو هێزە ئیسلامى و ڕەووتە ئیسلامیەکانى تێ وەدەگلێنن.بەڵام کورد واتەنى بەرى خۆر بە بێژنگ ناگیرێ، رۆژ لەدواى رۆژ بۆ خەڵک دەر ئەکەوى کێ تیرۆر وتیرۆرستە.بەڵگەش پێوویست ناکات ،جونکە هەموومان ڕنقلابی عەسکەرى و کوشتن وبڕینى هاوڵاتیان و خۆ فرۆشی وبەکرێگیراوانى ووڵاتانى جوولەکەو سعودیە وئیمارات و ئەمریکامان لە بیرە بۆ خەڵکیش روون بویەوە کە هەمووتان یەک قوماشن جگە لە وڵات فرۆشتن وبەتاڵن بردنى سەرووەت وسامانى میلەت و هیچى ترتان پێ نیە!!جیاوزایتان نیە چ لەڕۆژهەلات بن یان ڕۆژئاوا.
بۆهەموو خەڵک روون بویەوە جەگە لەشەق و فەلاقەو هیزى عەسکەرى هیجتان لەهەگبەدانیە ! ئەگەر هەموو ئەم ڕووداوانە سەرتایەک نەبن بۆ تیرۆرى علمانیەت ئەى ئەبێت ئەمانەچی بێت کەڕوودەدات. بۆ چى بۆ خەلک و خۆپیشانداەران نەبێت بەردیکات تئ بگرن، بەڵام بۆ مانەوى دەسەلاتى هەڵماتینى خۆتان دەینا قەسابخانە دروست ئەکەن هیچ ووڵاتیک و دەزگایەکى بەناو مافى مرۆڤ پێتان نەڵێت بەرى چاوتان کلى پێوەیە. هەموومان ئەزانین ئیخوان و مورسی لەڕیگەى هەڵبژاردن و ئەو دیموکراسیە هاتنەسەر حوکم کە خۆتان ،باوەڕیان پێیەتى !! بەڵام بۆ نەتان هێشت تاکۆتایی ئەسپەکەى تاودا، مەگەر ئیوە ناڵین ڕیز لە ئازادى و ڕاى گەل ئەگرین!! ئەوەى ئەمرۆ لەسەر شەقامە هەر گەلە! کوانێ پیاوانى ئازادى ودیموکراسی!! لەکوین! دڵنیابە ئیخوان و هیزە ئیسلامیەکان لە هەر شوینیەکى دوونیادابن ئەبێت لە مەوداوا چاوەڕوانى تیرۆرى علمانى بن ، جونکە زور ڕون وئاشکراییە ئەگەر بێت و ئەوەى لە مێر ڕوو ئەدات ئەگەر بۆیان بڕواتە سەر.ئەوا لەهەموو وڵاتێکى ئیسلامى دا ئەم جۆرە إنقلاب و تیرۆرە بەر پادەکەن .بەڵام هەموو ئەم جۆرە کودەتاو وڵات فرۆشتنە رۆژ لەداوى ڕۆژ زیاتر بۆ خەڵک ڕون دەبێتەوە .

تادیت بازنەى کارى ئیسلامى زیاتر ئەبێت و دەنگە ناڕەزاییەکان زۆر تر ئەبن.هەموو ئەم ڕووداوەنەش شتیکى مەحاڵ نیە بەسەر هەموو گرۆپ هیزە ئیسلامیەکانى جیهان ئەنجامى بدەن، بەهەر جۆریک لە جۆرەکان. بەڵام بە دڵنیایە جاریکى تر ڕاى دەگەیەنم ئەمە سەرتاى مەرگى علمانیەتە لەسەدەى بیست ویەکدا.سەرکەووتنى گەورەى ئیسلامیەکانیش بەڕیوەیە!هیچ هێزیک بەدریژایی مێژوو لەبەرامبەر هیزى گەل و ئیسلامخوازان و نیشتمان پەروەران و پاریزگارانى ئەخلاق نەى توانیەوە ڕابوەستێ.