بریارە نێچیرڤان بارزانی بەشداری لە یادی 100 ساڵەی جەنگی چەنەقەڵا بکات
24/04/2015 نوسەر: bzavpress

بریارە نێچیرڤان بارزانی بەشداری لە یادی 100 ساڵەی جەنگی چەنەقەڵا بکات

بڕیارە ئەمرۆ نێچیرڤان بارزانی بگاتە توركیا و بەشداری لە یادی 100 ساڵەی جەنگی چەنەقەڵا بكات و لە دوای یادەكەیش لەگەڵ هەریەكە لە رەجەب تەیب ئەردۆغان و ئەحمەد داودئۆغلو كۆببێتەوە. 

بەپێی زانیاری یەکان سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان كە ئێستا لە دەرەوەی وڵاتە دەچێتە ئێستانبوڵ و هاوشانی سەرۆك و لێپسراوانی زیاتر لە 60 وڵاتی جیهان بەشداری لە یادی جەنگی چەنەقەڵا دەكات. 

هاوکات ئاژانسی ئانادۆڵی توركی ئەوەی ئاشكراكردووە " كە سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی دوای یادكردنەوەی 100 ساڵەی جەنگی چەنەقەڵا لەگەڵ سەركۆمار رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆك وەزیران ئەحمەد داودئۆغلو كۆ دەبێتەوە". 

جەنگی چەنەقەڵا بە یەكێك لە گەورەترین رووبەڕووبوونەوەكانی نێوان سوپای دەوڵەتی عوسمانی و دەوڵەتە هاوپەیمانەكان دادەنرێت لە جەنگی جیهانی یەكەمدا، كاتێك هێزەكانی دەریایی دەوڵەتە هاوپەیمانەكان هێرشیان كردە سەر گەرووی چەنەقەڵا و سەرئەنجام شەڕەكە بە سەركەوتنی سوپای عوسمانی بەسەر هاوپەیمانەكاندا كۆتایی پێهات.