24/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
بزوتنەوەی ئیسلامی نارەزایی خۆی دەڕبڕی
لە بەیانامەیەکدا کە کۆپییەکی نێراوە بۆ "بزاڤ پرێس" مه‌كته‌بی بانگه‌وازو رێنموونی بزوتنەوەی ئیسلامی نارەزایی خۆی سەبارەت بە گواستنەوەی قوتابخانەکانی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف ، بۆ وەزارەتی پەروەردە
دەقی بەیاننامەکەی مه‌كته‌بی بانگه‌وازو رێنموونیبزوتنەوەی ئیسلامی
بسم الله الرحمن الرحیم
بۆ به‌رێزان مامۆستایان و زنایانی ئیسلام
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی
رای گشتی موسڵمانانی كوردستان
ئێمه‌ی مامۆستایان و زانایانی ئیسلامی و سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی بڕیاری گواستنه‌وه‌ی خوێندنگه و په‌یمانگه ئاینییه‌كان له‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقافه‌وه بۆ سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا به‌بڕیارێكی نازانستی و ناواقیعی ده‌بینین و پێمان وایه له‌رووی زاتی و مه‌وزوعییه‌وه زیان به‌خوێندنی زانسته ئیسلامییه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت.
زانسته ئیسلامییه‌كان تایبه‌تمه‌ندی خۆیان هه‌یه‌و زیاتر په‌یوه‌سته به‌زانایانی ئیسلام و وه‌زاره‌تی ئه‌وقافه‌وه به‌و حوكمه‌ی زۆربه‌ی مامۆستایان و شاره‌زایانی زانسته ئیسلامییه‌كان په‌یوه‌ندیدارن به‌م وه‌زاره‌ته‌وه، جگه له‌وه‌ش دنیای ئه‌مڕۆ دنیای پسۆڕی و جیاكردنه‌وه‌ی بوارهكانهو ئیسلام و ئه‌و زانستانه‌ی په‌یوه‌ندی بهئایینهكهمانهوه هه‌یه تایبه‌تمه‌ندی ههستیارو زانستیانه‌ی خۆیان هه‌یه‌و ناكرێت به‌ناوی زانست و رۆشنبیری گشتی و ئهكادیمیهتهوه فه‌وزاو تێكهڵكاری ئاوێته‌ی ئه‌و خوێندنه ئیسلامیانه بكرێت، به‌ڵام ده‌كرێت ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته ته‌نسیق و هه‌ماهه‌نگیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ئه‌وقافدا هه‌بێت بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ئه‌داو شێواز‌و میتۆدی به‌ڕێوه‌بردنی خوێندنی ئیسلامی و پێشنیاری بابه‌تی زانستی و رۆشنبیری گرنگ بكه‌ن كه له‌گه‌ڵ زانسته ئیسلامییه‌كاندا بخوێنرێن.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵاش كێشه‌ی خۆیان هه‌یه‌و به‌گواستنه‌وه‌ی ئه‌و خوێندنگا‌و خوێندكارانه بۆ سهروهزارهتهكانیان ناتوانن به‌پلان و میتۆدی زانستی و بابه‌تییه‌وه خزمه‌ت به‌بواری خوێندنی ئیسلامی بكه‌ن، باشتره ئه‌و خزمه‌ت و پهرهپێدانهیان له‌م قۆناغه‌دا بۆ كۆلیژه‌كانی شه‌ریعه‌و زانسته ئیسلامییه‌كان بێت كه سه‌ر به‌زانكۆكانی كوردستان و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵان.
له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه‌و چه‌ندین هۆكاریتر بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافمان به‌كارێكی باش دانه‌ناوه‌و پشتگیری ناڕه‌زایه‌تی مامۆستایان و زانایانی ئایینی و خوێندكارانی خوێندنگه ئیسلامییه‌كان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌و خوازیارین له‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف تاكڕه‌وانه بڕیار له‌سه‌ر پرس و بابه‌تێك نه‌ده‌ن كه په‌یوه‌ندی به‌ئایین و زانایانی ئیسلام و زانسته ئیسلامییه‌كانه‌وه هه‌یه، خوێندنگه‌و حوجره‌كانی كوردستان به‌درێژایی مێژووی دوور‌و نزیكمان خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی زانستی و رۆشنبیری به‌رچاویان بهكۆمهڵگهی كوردی كردووه‌و زانایانی ئیسلام هه‌میشه پێشه‌نگی زانست و خوێنده‌واری و ئه‌ده‌ب و شیعر‌و رۆشنبیری بوون له‌م وڵاته‌دا، رێزگرتن له‌و مێژووه درهوشاوهیهو وه‌فاش بۆ ئه‌و مامۆستا و زانا پێشه‌وایانه ئه‌ركێكی ئایینی ونه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی و ئه‌خلاقییه..
مه‌كته‌بی بانگه‌وازو رێنموونی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی
3ی ره‌جه‌بی 1436
22/4/2015