24/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
شارەزوور ، ساڵیادی ڕۆژنامەگەری بەرزڕاگیرا
پێنجشەممە 2015/4/23 ، لە قەزای شاڕەزور ، بۆ بۆنەی 117یەمین ساڵیادی ڕۆژنامەگەری كوردییەوە ، لەلایەن بەڕێوەبەرێتی ڕۆشنبیری و هونەر لە شارەزوور و ڕێكخراوی تەژنه ، چەند چالاكیەك ئەنجامدرا و تێیدا خەڵاتی ڕێزلێنان پێشكەش بە ڕۆژنامەنوسانی قەزاكە كرا.
مەریوان تۆفیق ، بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری و هونەر لە قەزای شارەزوور ، لەمبارەیەوە بە (بزاف پرێس) ی ڕاگەیاند:"بە بۆنەی 117یەمین ساڵڕۆژی دەرچوونی یەكەمین ڕۆژنامەی كوردیەوە ، پێنجشەممە 2015/4/23 بە هاوكاری ڕێكخراوی تەژنه لە قەزای شارەزوور ، هەستاین بە خەڵاتكردنی ڕۆژنامەنوسانی شارەكەمان، لە بەرامبەر هەوڵ و ماندووبوونیان لە گواستنەوەی كاروچالاكییەكانی قەزای شارەزوور" .
گوتیشی:"لە چوار چێوەی چالاكییەكەشدا گفتوگۆیەكی كراوەمان ئەنجامدا بۆ هەر یەك لە "د.ڕێبەر گۆران" و "سەلاحە ڕەش" ، كە تێیدا ئەركی ڕاگەیاندكار لەم قۆناغەدا خرایە ڕوو ، هەروەها باس لە كاریگەری درامای تەلەفزیۆنی لەسەر خوێندكار كرا".