23/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی له قه‌ڵادزێ كۆده‌بێته‌وه
بڕیارە سبەینێ ئەنجومە پارێزگای سلێمانی كۆبوونەوەی خۆی لە شاری قەڵادزێ ئەنجام بدات كە هاوكاتە لەگەڵ ساڵیادی تۆببارانكردنی ئەو شارە.
به بۆنه‌ی ساڵیادی بۆردوومانكردنی شاری قه‌ڵادزێ له لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه، سبه‌ینێ بۆ یه‌كه‌مین جار كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی له شاری قه‌ڵادزێ ئه‌نجام ده‌درێت.
به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌كه قسه‌كردنه له‌سه‌ر كێشه خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاره‌كه و هاوكات ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا پرسی به قه‌زاكردنی ناحیه‌ی حاجیاوای سه‌ر به قه‌زای رانیه و گێڕانه‌وه‌ی هه‌ردوو ناحیه‌ی خدران و بنگرد له قه‌زای دووكانه‌وه بۆ سه‌ر ئیداره‌ی راپه‌ڕین تاوتوێ ده‌كات.