23/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
بارزانی: حه‌شدی شه‌عبی هاوپه‌یمان و هاوڕێی ئێمه‌ن
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی شه‌به‌کدا کۆبویه‌وه و ئاشکرایکرد که رێگا ناده‌ن هیچ هێزێکی سه‌ربازی له‌ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا دروستبکرێت.
ئه‌مڕۆ ، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ئێزدیه‌کانی سنوری شەنگال کۆبویه‌وه و دوێنێش له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تیه‌کانی شه‌به‌ک و خه‌لکی ده‌وروبه‌ری ته‌له‌عفه‌ر کۆبویه‌وه و پێی راگه‌یاندن : حه‌شدی شه‌عبی هاوپه‌یمان و هاوڕێی ئێمه‌ن، هه‌ر هێزێک له دژی داحش بجه‌نگێت هاوپه‌یمانی ئێمه‌یه وه ئه‌گه‌ر پێویستمان به یارمه‌تی هه‌بێت ئه‌وا داوای یارمه‌تیان لێ ده‌که‌ین و ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش پێویستیان پێبێت ئێمه ئاماده‌ین یارمه‌تیان بده‌ین''.
ئاماژەی بەوەشکردووە '' ئێمه رێگا ده‌ده‌ین که حه‌شدی شه‌عبی و حه‌شدی وه‌ته‌نی هه‌بێت له ناوچه‌کانی شه‌به‌کدا به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌م هێزانه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم بن، به‌پێچه‌وانه رێگا به هیچ هێزێک ناده‌ین له‌ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا دروستبکرێت''.