سعودیە  کۆتایی بە هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر یەمەن هێناوە
22/04/2015 نوسەر: bzavpress

سعودیە کۆتایی بە هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر یەمەن هێناوە


وەزیری بەرگری عەڕەبستانی سعودی ڕایگەیاند: هێزەکانی هاوپەیمانی عەڕەبی، ئەو موشەکانەیان لەناو بردووە کە کەوتبووە دەست چەکدارە حوسییەکان و ئاسایشی دراوسێکانی یەمەنی خستبۆ ژێر مەترسییەوە.
 
بە وتەی وەزیری بەرگری عەڕەبستانی سعودی، دوای کۆتایی هاتنی هیرشە ئاسمانییەکان پرۆسەی "ژیانەوەی هیوا" دەستپێدەکریت کە لە پاڵ وەستاندنی جموجۆڵی چەکدارە حوسییەکان، زیاتر جەخت لە سەر چارەسەری سیاسی و یارمەتی ئاوارەکان دەکات.
 
چەند ساتێک دوای ڕاگەیاندنی کۆتایی هێنان بە هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر یەمەن، وتەبێژی وەزیری دەرەوەی ئێران پێشوازی لەو هەنگاوە کرد.
 
پرۆسەی "گەردەلولی یەکلاکەرەوە" ڕۆژی ٢٦ی ئایار دەستیپێکرد و نزیکەی مانگێک بەردەوام بوو.
 
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، پشتیوانی لە ڕاگرتنی هێرشە ئاسمانییەکان و چارەسەری سیاسیانەی کێشەکانی یەمەن کردووە.