22/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
فوئاد مەعسوم : توركیا هاوكاریی سەربازی عیراقی كردووه
فوئاد مەعسوم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا، رایگەیاند، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره دا‌و به گرنگییه‌وه باسی لێوه‌كرد، هه‌روه‌ها جه‌ختیشیكرده‌وه، له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوون و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییان و هاوكاریكردنی عیراق له‌شه‌ڕی دژی تیرۆردا.
ئه‌ردۆغان راشیگه‌یاند، كاره‌كانی داعش جێی قبوڵكردن نییه‌و تیرۆر له‌هه‌ركوێ هه‌بێت ئێمه رووبه‌ڕووی ده‌بینه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه په‌یوه‌ندی به‌غدا و ئه‌نقه‌ره له‌ئاستێكی باشدایه، به‌تایبه‌ت له رووی ئابوورییه‌وه.
لای خۆیشیەوە د. فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆك كۆماری عیراق، به‌په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی بهزهروریهت وه‌سفكرد، رایگه‌یاند: توركیا له رووی سه‌ربازیشه‌وه هاوكاریی عیراقی كردووه‌و و ژماره‌یه‌ك هێزی عیراقی له‌لایه‌ن توركیاوه راهێنانیان پێده‌كرێت.