22/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
فەخرەدین قادر: پەرلەمان دەیەوێت بەپەلە پرسی دەستورو سەرۆكایەتی هەرێم یەكلای بکرێتەوە
فەخرەدین قادر، سكرتێری پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای كرد، لە كۆبوونەوە لەگەڵ پارتیی دیموكراتی كوردستاندا هەردوو لا ھاوڕا بوون كە دەكری پەلە بكرێت پرسی دەستوورو سەرۆكایەتیی ھەرێم یەكلایی بكەنەوە بۆ ئەوەی كەلێنی یاسایی دروست نەبێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشكردوە كە ھەردوو لا ھاوھەڵوێست بوون كە پێویستە كار بۆ ئەو دوو پرسە گرنگە بكەن، ئەوەش لە كۆبوونەوەیان لەگەڵ پارتی باسكردوە.
فەخرەدین قادروتیشی: "باسمان لەوەش كرد پێویستە گورجوگۆڵ كار بۆ ئەو دوو پرسە بكرێت بۆ ئەوەی كەلێنی یاسایی دروست نەبێت و، لایەنە سیاسییەكان و، پەرلەمان نەكەوبە تەنگانەوە و، ھەردوو لایشمان لەسەر ئەوە ھاوڕا بووین."
لەكۆبوونەی ئەمرۆشدا پارتیی دیموكراتی كوردستان باسی لەوە كردووە بەو زووانە كۆ دەبنەوەو ئەوەی لای ئەوان پێویست بێت ھەوڵی بۆ دەدەنو لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانیشدا كۆ دەبنەوە بۆ پرسی سەرۆكایەتیی ھەرێم.
بەوتەی سكرتێری پەرلەمانی كوردستان حەفتەی داهاتوو سەرۆكایەتیی پەرلەمانی بەو مەبەستە سەردانی لایەنەكانی دیكەش دەكات