22/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
په‌یامی بزاڤ پرێس به‌بۆنه‌ی 117یه‌مین ساڵیادی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی
بزاڤ پرێس به‌بۆنه‌ی ساڵیای 117 یه‌مین ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی ، پیرۆزبایی خۆی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م ڕۆژنامه‌نووسان و قه‌ڵه‌م به‌ده‌سته ئازادیخواز و ڕۆژنامه‌وانی كوردستان ده‌كات .
117 ساڵ تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌مین ڕۆژنامه‌ی كوردی و له‌ماوه‌ی ئه‌م 117 ساڵه‌دا ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی تووشی چه‌ندین ئاسته‌نگ و نه‌هامه‌تی و هه‌ڵبه‌زین و دابه‌زینی زۆر بووه و له ئێستاشدا له دۆخێكی تایبهتمهندایه و به‌وپێیه‌ی كوردستان تووشی شه‌رێكی نه‌خوازراو بووه دژی تیرۆریستان .
جیاواز له سالاَنی ڕابردوو ، ئه‌مساڵ ئه‌م یاده له كاتێكدایه كه گه‌له‌كه‌مان تووشی شه‌ڕێكی نه‌خوازراو بوه‌ته‌وه و هه‌ر بۆیه ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاكاران له به‌ره‌كانی شه‌ڕ ئاماده‌ی گواستنه‌وه‌ی هه‌موو هه‌واڵێك سه‌باره‌ت به سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه و هه‌موو ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراون .
له‌كاتی ڕوماڵ كردنی هه‌واڵه‌كانیش ڕۆژنامه‌نوسه‌كانی به‌ره‌كانی جه‌نگ تووشی مه‌ترسی و ئاسته‌نگی زۆر ده‌بنه‌وه ، بهلاَم بێ گوێدانه ئه‌و مه‌ترسی و ئاسته‌نگانه ته‌نها له‌چوارچێوه‌ی ئه‌ركی پیشه‌یی ڕۆژنامه‌وانی خۆیان و ئه‌ركی ئه‌خلاقی و نه‌ته‌وه‌یی خۆیان هه‌رده‌م له به‌ره‌كانی جه‌نگ پێ به‌پێی پێشمه‌رگه‌كان ئاماده‌ی ڕووداوه‌كانن .
هه‌رچه‌نده سالاَنه ئه‌م یاده ده‌كرێته‌وه و ئامار و داتاكان سه‌باره‌ت به پێشێلكاری به‌رامبه‌ر ڕۆژنامه‌نووسان بلاَو ده‌كرێته‌وه كه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا ڕێژه‌كان مه‌ترسیدار بووه و زۆرترین پێشێلكاری و ڕێگریی له‌به‌رده‌م ڕۆژنامه‌نووسان كراوه . بهلاَم له‌مساڵدا ئه‌و ڕێژه‌یه كه‌متر بووه له چاو سالاَنی رابردوو به‌پێێ ئه‌و ئامار و داتایانه .
ڕۆژنامه‌نووسانی بزاڤ پرێسیش شان به‌شانی ڕۆژنامهنوویانی دیكه‌ی كوردستان هه‌میشه ئاماده‌ی ڕووماڵی ڕووداو و كار و چالاییهكان بوون له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان و توانیویانه تا ئاستێكی بالاَ كاریكهریان هه‌بێت له‌سه‌ر ڕووماڵی ڕووداوه‌كان و پرسه هه‌نوكه‌ییه‌كان له هه‌رێ/ی كوردستان . وه هه‌میشه له‌لایه‌ن ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان جێگه‌ی شانازی و ده‌ستخۆشی بوون .
ئێمه هیواخوازین ئاستی ڕۆژنامه‌وانی كوردستان سان له‌دوای سات به‌ره‌و پێشكه‌وتن هه‌نگاو بنێت و دوور بێت له ڕێگری و ئاسته‌نگ دانان . تاوه‌كو بتوانن ڕووداوه‌كان و ئه‌ركی ڕۆژنامه‌وانی خۆیان به‌باشی به‌جێ بهێنن .
له‌كۆتاییدا دووباره پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م ڕۆژنامه‌نووسان و ڕۆژنامه‌وانی كوردستان ده‌كه‌ین به‌بۆنه‌ی 117 یه‌مین ساڵیادلا ده‌رچوونی یه‌كه‌مین ڕۆژنامه‌ی كوردی .
بزاڤ پرێس 2015/4/22