22/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
دوو جۆر عه‌لمانی له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا
ئه‌وانه‌ی ئه‌مرۆ له‌ده‌ڤه‌ری سلێمانی (به‌تایبه‌تی) ده‌ستیان داوه‌ته خوڵقاندنی كێشه‌ی ئیسلامی عه‌لمانی و به‌عه‌لمانیكردنی كۆمه‌ڵگه‌و سه‌نته‌رو رێكخراوی بۆ پێك ده‌هێنن و داوای دابڕانی كۆمه‌ڵگه لهمهوروسی دینی و به‌شداری دین له‌ژیانی گشتی كۆمه‌ڵگه ده‌كه‌ن گروپێكی كه‌مینه‌و بێ خیتاب و بێ پرۆژه‌ن و ته‌نها دژایه‌تی ئیسلام كۆی كردوونه‌ته‌وه‌و به‌په‌نجه‌كانی ده‌ستیش ده‌ژمێردرێن، كه ده‌ڵێم كه‌مینه‌ن مه‌به‌ستم كه‌مینه‌ی ناو ره‌وتی عه‌لمانین له‌كوردستاندا نه‌ك كه‌مینه‌ی ناو خه‌ڵكی كوردستان، به‌ڵكو له‌ناو كۆی خه‌ڵكیشدا هیچ پۆینتێكی دوای سه‌د فریزهش نایانخوێنێته‌وه..
له‌ناو واقیعی كوردستاندا نوخبه‌یه‌كی عه‌لمانی هه‌یه كه زۆر له‌نوخبه عه‌لمانییه‌كه‌ی ناو گه‌لانی ده‌وروبه‌رمان هۆشیارترو خاوه‌ن ته‌رح و دیدگای واقیعبیانهترن، نابینیـن ئه‌م نوخبه عه‌لمانییه‌ی كوردستان كه ده‌نگ و ڕه‌نگیان هه‌یه له‌وڵاته‌كه‌دا به‌شداربن له‌و حه‌مله رێكخراوه سیاسییه‌دا كه دژی ئیسلام له‌ئێستادا به‌رپا كراوه، چونكه ئه‌وانه پێش ئه‌وه‌ی قسه له‌سه‌ر ئایدۆلۆژیا‌و دیدگای سیكۆلارانهی خۆیان بكه‌ن واقیعه كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتوورییهكهو سایكۆلۆژیای گه‌ل و كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی خۆیان خوێندووه‌ته‌وه‌و ده‌ركیان بهرۆڵ و پێگه‌ی ئایین كردووه له‌ژیانی گشتی خه‌ڵكدا، بۆیه ئه‌و لای ئه‌وانیش ئه‌و جۆره له‌نمایشكردنی سیكۆلاریزم كه پێیان وایه به(ئه‌بێ و نابێ)ی ناو یاساكان كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌واو بارگاوی به‌ئایین ده‌كرێت فول به‌عه‌لمانی بكرێت مایه‌ی گاڵته‌جاڕییه..
له‌كوردستاندا دوو جۆر عه‌لمانی هه‌یه: عهلمانییهك كه دیدگایه‌كی مه‌عریفی و مه‌وزوعی ره‌خنه‌گرانه‌ی بۆ واقیعی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی هه‌یه‌و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه مامه‌ڵه ده‌كات و ره‌خنه‌و گوتاری روناكبیریشیان لای رۆشنبیران و نوخبه ئیسلامییه‌كه‌ش جێگای بایه‌خ و ئیعتیباره.. به‌ڵام عهلمانییهكهیتر خاوه‌نی هیچ روانگه‌یه‌كی مه‌عریفی نییه‌و له‌ناو خه‌یاڵ و یۆتۆبیادا ده‌ژی و به‌شێوه‌یه‌ك باس له‌ئیسلام ده‌كات له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا وه‌ك ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته ئیسلامی وه‌ك مۆدیلی جلوبه‌رگ وه‌رگرتبێت و هه‌ركات ویستی ده‌یگۆڕێت، ئه‌وان له‌ناخ و هه‌ڵوێستی خۆیانه‌وه ئیسلام ده‌خوێننه‌وه نه‌ك له‌ناخ و سایكۆلۆژیاو واقیعی كۆمه‌ڵگه‌كه‌یانه‌وه..
عه‌لمانییه روناكبیرهكه خاوه‌نی خیتاب و دیالۆگه له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ره ههمهجۆرهكهی خۆیدا،، عه‌لمانییه‌كه‌ی تر باوه‌ری بهپێكهوهژیان و خاڵی هاوبه‌ش و دیالۆگ نییه‌و به‌رامبه‌ره‌كه‌ی بهتایكپهرست و كۆنه‌په‌رست و دواكه‌وتوو ده‌زانێت، فۆرمی قسه‌كردنی به‌تۆمه‌ت و ته‌شهیر به‌به‌رامبه‌ر داڕێژراوه‌و خاوه‌نی زمانی دیالۆگ نییه‌و زۆربه‌شیان خاوه‌نی عوقده‌ی ده‌روونین و هه‌ندێكیشیان له‌پشته‌وه وه‌ك رۆبۆت به‌كارده‌هێنرێن..
وه‌ك وتمان خۆشبه‌ختانه ئه‌مانه كه‌مینه‌یه‌كی بێ ده‌رك و هه‌ستن و پێش ئه‌وه‌ی قسه بكه‌ن ده‌ست به‌چاویانه‌وه ده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ی واقیعی كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان نه‌بینن و ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌ن و ئه‌و كێشه‌و جهمسهرگیرییهی ده‌یخوڵقێنن ته‌نها بۆ خۆده‌رخستن و نمایشكارییه.