19/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئازادكردنی موباره‌ك پروپاگه‌نده‌یه
ئازادكردنی موباره‌ك ره‌تكرایه‌وه‌و زۆرێك له‌سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌وه پروپاگه‌نده‌ی سیاسییه.
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ پارێزه‌ره‌كه‌ی حوسنی موباره‌كی سه‌رۆكی زیندانیكراوی میصر بلاویكرده‌وه كه ئه‌گه‌ر هه‌یه ناوبراو ئازادبكرێت، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك ئه‌و هه‌واڵه‌یان ره‌تكرده‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی زۆرێك له‌سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كان، ئازادكردنی موباره‌ك دووره له‌راستییه‌وه‌ن چونكه ناوبراو هێشتا تۆمه‌تی كوشتنی خۆپیشانده‌رانی له‌سه‌ر ماوه‌و له‌دادگا یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه.
ئاژانسی رۆیته‌رز بلاویكرده‌وه كه موباره‌ك له‌و دۆسیه‌دا رزگاری نه‌بووه‌و چه‌ندین دانیشتنی تر ماوه، كه پێده‌چێت به‌هۆیه‌وه سزای توند بدرێت.
د.ع