20/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
فوئاد مەعسوم سەردانی تورکیا دەکات
بریارە رۆژی سێشەممەی داهاتوو فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری عێراق سەردانی تورکیا بکات.
لەو بارەیەوە رۆژنامەی " سەباح" ی عێراقی بڵاویکردەوە سەرۆک کۆمار لەمیانی سەردانەکەیدا بۆ ئەنکەرە لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمار و ئەحمەد داودئۆغڵو سەرۆک وەزیرانی تورکیاو ژمارەیەک لێپرسراوی دیکەی ئەو وڵاتەدا کۆدەبێتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو کە وەزیرانی ناوخۆ و رۆشنبیری و ھەروەھا راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی لەناو وەفدی یاوەری سەرۆک کۆمار دەبن.