پارتی پۆستی گومرگی حاجی ئۆمەران ده‌داته‌ گۆران
20/04/2015 نوسەر: bzavpress

پارتی پۆستی گومرگی حاجی ئۆمەران ده‌داته‌ گۆران

 وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم لە چوارچێوەی گۆرانكاری لە پۆستەكاندا، كاندیدێكی گۆڕان دەخرێتە جێگەی بەڕێوەبەری پێشوی گومرگی حاجی ئۆمەران.

(مەسعود محەمەد) بەڕێوەبەری مەرزی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران  ڕاگەیاندوە: بەڕێوەبەری گومرگی حاجی ئۆمەران گۆڕدراوەو كاندیدێكی گۆڕان لەجێگەی دانراوە.

بەڕێوەبەری مەرزی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران  دەشڵێت: بەهۆی ئەوەی وەزارەتی دارایی لێدوانی لێ قەدەغە كردوین، ناتواین هیچ زانیارییەكی تر بدركێنین دەربارەی كارەكانی مەرزەكە.