19/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
لەگەڵ سیستەمی سەرۆكایەتی یان پەرلەمانی؟
عەبدولكەریم ئەحمەد، نوسەر و رۆشنبیر، تایبەت بە بزاڤ دەدوێت : لەگەڵ سیستەمی سەرۆكایەتی یان پەرلەمانی؟
لەو بارەیەوە عەبدولكەریم ئەحمەد دەڵێت: لەسەر ئاستی دونیا سیستەمی پەرلەمانی یەكێكە لە سیستەمە لەبارەكان بۆ پرۆسەی دیمۆكراتی و دیموكراسیەت گونجاوە سیستەم سیستەمی پەرلەمانی بێت لەبەرئەوەی مەوداو و شێوازی بریاردان مەساحەی بریاردان فراوانتر ئەكات وزۆرترین توێژی كۆمەڵگا و زۆرترین عەقل لە ئارادا ئەبێت بۆ بریاردان ، بۆیە سیستەمی پەرلەمانی بۆ هەرێمی كوردستان گونجاوە .
دەشڵێت: بەڵام تاكلایەن بونی یەك لایەن لەسەر ئاستی كوردستان زیان بە هەرێمی كوردستان و پرۆسەی سیاسی ئەگەیەنێت ، هیوادارم لەسەر ئاستی هەرێم سیستەمەكە سیستەمی پەرلەمانی بێت .
لە كوردستان مەسعود بارزانی بەدیل و جێگرەوەی هەیە یان نا؟
ناوبراو ئاماژەی بوەکرد، ئەگەر مەسەلەكە لە دانانەوەی بێت ، وشەی دانانانەوە شتَكی خراپە وئەگەر هێزێكی وەكو پارتی بەتەنها بییەوێت لەم دۆخەیەدا بەبێ لایەنەكانی تر بەبێ ئەوەی جۆرێك لە تەفاهوم هەبێت باش نیە.
چونكە دانانەوەی سەرۆكی هەرێم یان ئەبێت بە دەستور بێت یان جارێكی تر هەمواركردنەوەی یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی بۆ بكرێت ، كە پێموایە لەوەیاندا خودی مەسعود بارزانی وەكو سەرۆكی هەرێم زیان ئەكات .