19/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
دزه كردنی عه‌لمانیه‌تی كوردی بۆ نێو ماڵی ئیسلام
-- (( به‌شی چواره‌م )) --
... عه‌لمانیه‌كان هه‌موو سه‌ره رێیه‌كیان گرتووه له ئیسلام و رێگه ناده‌ن بگاته شوێنه‌كانی خۆی و شوێنه‌واری هه‌بێت له‌سه‌ر مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤه‌كان، مه‌گه‌ر به‌ناچاری ئه‌ویش كاتێك كه دۆكه‌ڵاوی ده‌كه‌ن، هه‌تا وه‌كو خۆی نه‌روات و نه‌گات!.
ئه‌گه‌ر له‌چوار خاڵه‌كه‌ی پێشوو بروانن كه تێیدا گه‌ره‌كیانه په‌تی په‌یوه‌ندی ئیسلام به خوداوه مه‌قه‌س لێبده‌ن و دوایش بیكه‌نه ئاینێكی زه‌مانی و مه‌كانی دیاریكراو‌و گیردانی له مه‌كه‌و مه‌دینه‌دا، ئه‌نجا ئیسلامه‌كه ده‌كه‌نه ده‌یان ئیسلامی نه‌ته‌وه‌یی و ناوچه‌یی و بنه‌ماڵه‌یی و حیزبیی و هتد .. پاشان هه‌رچی ناوچه‌و ناوجه‌رگه‌ی ئابووری و مافه‌كانی مرۆڤ و كاروباری نیشتمان و نه‌ته‌وه هه‌یه ئه‌وه‌شیان حه‌رام كردووه كه ئیسلام فزه‌و فرته‌ی تێدا بكات!، وه‌رن ئه‌و پلان و پیلانانه بخه‌نه تایه‌ك و ئه‌م خاڵه‌ی دواتر بخه‌ته تاكه‌یتر و لێی بروانن كه‌چیی تاك و لۆیه‌ك روو ده‌دات و چۆن دژایه‌تیه‌كی خۆیان ده‌كه‌ن!.
5- له خه‌یاڵی خۆیاندا - به پێی نه‌خشه چوار خاڵیه‌كه‌ی پێشوو- ئیسلام كراوه‌ته ته‌یرێكی ماقوڵ و هه‌رچی (دڕك) و (په‌ڕوباڵ)ی هه‌یه لێیكراوه‌ته‌وه، ئه‌نجا هاتوون و دێن و داوا ده‌كه‌ن له‌و (ئیسلامه)و ئه‌وانه‌ی ئیسلامه‌تی ده‌كه‌ن كه فه‌توایان بۆ بده‌ن فڵان شه‌هیده‌و فیسار شه‌هید نیه، جه‌نگێك جیهاده و جه‌نگێكیتر جیهاد نیه ، ته‌ره‌فێك كافره‌و ته‌ره‌فه‌كه‌یتر موسڵمانه، زۆر بابه‌تی گرنگ و هه‌ستیارتر، نه‌مگه‌ره‌كه ده‌رگای ووردبوونه‌وه پێوه‌ده‌م له‌م خاڵه‌یان و فه‌رموون به‌شدارم بن له‌م سه‌رنجانه‌دا :
ئه‌لف : كه ئیسلام روت كرایه‌وه له هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی بۆ به‌رێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگه‌و ده‌وڵه‌ت چۆن داوای ئه‌و فه‌توایانه‌ی لێده‌كرێت؟!، له كاتێكدا ئه‌و فه‌توایانه هه‌مووی كاری گه‌وره‌و په‌یوه‌سته به قوڵایی كۆمه‌ڵگه‌و ده‌وڵه‌تدارییه‌وه!.
بێ : ئایا ناكرێت بێژین عه‌لمانیه‌كان خۆشیان متمانه‌یان به بیروبروای خۆیان نیه‌و چاك ده‌زانن كه ناتوانن ئیسلام بكه‌نه ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌و ئامرازی به‌دیهێنانی ئاواته‌كانیان؟!.
تێ : بۆچی بۆمان نه‌بێت حوكمی هه‌لپه‌رستی و خۆپه‌رستی عه‌لمانیه‌كان بده‌ین كه ده‌بینین نایانه‌وێت ئیسلام رۆڵی باڵای خۆی ببینێت، به‌ڵام كه پێگیران و ته‌نگاو بوون په‌نا ده‌به‌نه‌وه بۆ ئیسلام هه‌تا رزگاریانكات له كێشه‌و به‌ڵایه‌ك كه هه‌ر خۆیان دروستیان كردووه؟!.
6- گه‌مه‌ی مامه‌ڵه‌كردن به ئیسلامه‌وه شێوازی فره‌یی له‌خۆی گرتووه، له‌وانه‌ش پارچه پارچه كردنی ئیسلام بۆ چه‌ند ته‌وه‌رێك و قبوڵی هه‌ندێكی ده‌كه‌ن و هه‌نده‌كه‌یتر رێگه ناده‌ن بێته نێو خه‌ڵكه‌وه ئه‌گه‌ر بتوانن، بۆ نمونه زۆرجار ده‌ڵێن: ئێمه لاریمان نیه كه سوود له ئیسلام وه‌ربگرین!، وه‌كو ئیسلام له گه‌نجینه‌یه‌ك یان له‌ناو كه‌نویه‌ك دانرابێت بۆ رۆژی ره‌ش و ته‌نگانه و كه‌یش ناچاربوون هه‌ندێكی لێده‌ربێنن و پینه‌ی كونێكی پێبكه‌ن و كه‌لاوه‌كی پێراست بكه‌نه‌وه!. وه‌كو بابه‌تی پاك و خاوێنی شاره‌كان و ته‌عزێكان و ژینگه‌و هه‌ندێك ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی كه خۆیان پێیان چاره ناكرێت !!...