18/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
رافد جبوری وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەکارەکەی دووردەخرێتەوه
رافد جبوری وتەبێژی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەھۆی ئاشکرابوونی گۆرانییەکی کە بۆ سەرۆکی رژێمی بەعسی وتووە، لە کارەکەی دوورخرایەوە.
نووسینگەی حەیدەر عەبادی رایگەیاند: پێشتر رافد جبوری بەگرێبەست لە نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران دامەزرێندراوەو کاتێکیش کە سیڤی خۆی پێشکەش کردووە، باسی لە پرسی ئەو گۆرانییە نەکردووە کە بۆ سەرۆکی رژێمی بەعسی وتووە.
هاوكات له رونکردنه‌وه‌یه‌کدا که له په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوک بڵاویکردۆته‌وه، رافید جبوری وته‌بێژی فه‌ڕمی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق داوای لێبوردن له هاولاتیانی عێراق ده‌کات له‌باره‌ی ئه‌و گۆرانیه‌ی که کاتی رژێمی به‌عس بۆ سه‌دامی وتوه و ده‌ڵێت ده‌ستله‌کار کێشانه‌وه پێشکه‌ش ده‌که‌م.