عێراق؛ سزای لەسێدارەدان به‌سه‌ر 17 كه‌سدا جێبه‌جێكرا كه‌دوانیان ژن‌و یەكێكیان میسرییە
19/08/2013 نوسەر: bzavpress

عێراق؛ سزای لەسێدارەدان به‌سه‌ر 17 كه‌سدا جێبه‌جێكرا كه‌دوانیان ژن‌و یەكێكیان میسرییە

وەزارەتی‌ دادی‌ عێراق سزای‌ لەسێدارەدانی‌ بەسەر 17 كەسدا جێبەجێكرد كە دوانیان ژن‌و یەكێكیان میسرییە، بەتاوانی تیرۆر.
حەسەن شەمەری‌، وەزیری‌ دادی‌ عێراق لەبەیاننامەیەكدا ئەمرۆ دوشەمە، ئاشكرایكرد وەزارەتەكەی‌ سزای‌ لەسێدارەدانی‌ بەسەر 17 كەسدا جێبەجێكردوە كە زۆربەیان لەدادگا لەسەر تاوانی‌ “تیرۆر” حوكمیان بۆ دەرچوە‌و حوكمەكانیش گەڕانەوەیان بۆ نەبوە‌و لەلایەن سەرۆكایەتی‌ كۆمارەوە پەسەندكراون.
له‌به‌یاننامه‌كه‌دا وه‌زیری‌ داد ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ سزای‌ له‌سێداره‌دانی‌ به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌ هاوڵاتییه‌كی‌ میسرییه‌‌و 16 تاوانباره‌كه‌ی‌ تر هاوڵاتی‌ عێراقی‌ بون ‌و له‌نێویاندا دو ژن هه‌بوه‌، ته‌نها كه‌سێكیشیان نه‌بێت هه‌مو له‌سێداره‌دراوه‌كان تاوانباركراون به‌ ئه‌نجامدانی‌ تاوانی‌ تیرۆر.