18/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
عادل موراد: لەداڕشتنەوەی دەستوور دەبێت دەسەڵاتەكان دابەشبكرێنەوه
عادل موراد سكرتێری ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەلێدوانێكدا رایگەیاندووە، كە ئێستا هەرێمی كوردستان بەدۆخێكی هەستیاردا تێدەپەڕێتو پێویستە لایەنەكان یەك هەڵوێست بن لەسەر بارودۆخی سیاسی ئێستای هەرێمی كوردستان.
ناوبراو داوایكردووە بەپێی سازانی لایەنەكان دەستووری هەرێمی كوردستان هەمواربكرێتەوەو راشیگەیاندووە ئەنجوومەنی ناوەند لەگەڵ ئەوەیە، كە دەستوورەكە سیستەمی سیاسی تێدا پەرلەمانی بێت، بۆ ئەوەی لەگەڵ دەستووری عێراق یەكبگرێتەوە.
هەروەها راشیگەیاندووە "دەبێت بەپێی داڕشتنەوەی دەستوور دەسەڵاتەكانی هەرێم دابەشبكرێت".
هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە، كە نابێت لایەنەكان لەسەر چەند پرسێكی لاوەكی كێشەكان گەورە بكەنو پەیوەندییەكانیان ئاڵۆزبكەن.
هاوکات باسی لەوەش كردووە، بۆ ئەوەی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا ئاڵۆزنەبێت، دەبێت كێشەكانی نێوان هەولێرو بەغدا چارەسەربكرێت.