17/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
عەبادی: له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم ڕێكه‌وتوین بۆ هاوكاریكردنی هێزی پێشمه‌رگه
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ئه‌مریكاوه ئاماژه به‌ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم بۆ هاوكاریكردنی هێزی پێشمه‌رگه ده‌دات‌و ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، ئامانجیان ته‌نها ڕزگاركردنی ناوچه داگیركراوه‌كان نیه، به‌ڵكو بنیاتنانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌یه داعش وێرانی كردون.
له‌میانه‌ی پێشكه‌شكردنی وتارێكدا له‌ئه‌مریكا، "حه‌یده‌ر عه‌بادی" سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتونه‌ته ڕێكه‌وتن بۆئه‌وه‌ی له‌باره‌ی چه‌ك‌و ته‌قه‌مه‌نیه‌وه هاوكاری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بكه‌ن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، داوای چه‌كی زیاتریان له‌ئه‌مریكا كردوه، هاوكات داوای ئه‌وه‌شیان كردوه، ئه‌مریكا ڕێگه له‌هاتنی چه‌كداری بیانی بۆ ناو خاكی عێراق بگرێت.
هاوكات له‌باره‌ی شه‌ڕو ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌كانیشه‌وه، ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، شه‌ڕو سه‌ركه‌وتنه‌كان گرنگ نین، به‌ڵكو بنیاتنانه‌وه‌ی شاره وێرانكراوه‌كان‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامی گرنگه.